‌هەركاتێك هەستت بەم حاڵەتانە كرد زوو خۆت بگەیەنەرە نەخۆشخانە
جەڵتەی مێشك یەكێكە لە هۆكارەكانی مردن لە جیهاندا و ئەگەری ڕودانی هەیە لە هەموو كاتێكدا ، لەبەر ئەوە هەركاتێك هەستت بەم حاڵەتانە كرد ئەوە زوو سەردانی پزیشك بكە و ئەگەر نەوتوانی ئەوە داوای ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بكە .

- ئەوكاتەی نەوتوانی بەشێوەیەكی گونجاو قسە بكەیت و وشەكانت تێكەڵاو بوو و كەس نەیتوانی لە دەربڕینەكانت تێبگات ئەوە زۆر پێویستە زوو خۆت بگەیەنیت بە نزیكترین بنكەی تەندروستی چونكە ئەمە یەكێكە لە نیشانەكانی جەڵتەی مێشك  .

- نەمانی توانای بینینی یەك چاو یەكێكە لە نیشانە دیارەكانی جەڵتەی مێشك بەهیچ شێوەیەك نابێت فەرامۆش بكرێت.

- كاتێك هەست بەوە دەكەیت پەنجەكانی دەست و پێت وەك ئەوەی مێرولەی تیادا بێت ئەوە مەترسی لەسەر ئەو بەشەی جەستەت هەیە بۆ ئەوەی شەلەل لێی بدات .

- سەرئێشەی توند و لەناكاو و ئەوكاتەی كە ڕشانەوەی لەگەڵدا بێت ئەوە یەكێكی دیكە دەبێت لە نیشانەكانی جەڵتەی مێشك .

- هەركاتێك سەرت گێژی خوارد و نەوتوانی بڕۆیت و هەستیتە سەر پێكانی خۆت بە تایبەت ئەگەر بێ هۆكارێكی دیاریكراو بێت ئەوە مەترسیدارە و باشتر وایە زۆر زوو خۆت بگەیەنیتە لای پزیشك .

سەرچاوە:الیك 
وێستگە 

 بینین:   35584
 10/23/2016 2:51:58 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   5102
  کۆی سه‌ردان:   239754637
All Rights Reserved.