باشترین دوو پێکهاتەی سروشتی تێکەڵ بکەین چی ڕودەدات
بە پێی ئەو توێژینەوانەی ئانجامدراوە ئەم دوو پێکهاتەیە بە باشترین و سود بەخشترین و لەش لە ژمارەیەک نەخۆشی و کێشەی تەندروستی دەپارێزێت، زەردەچەوە و ڕۆنی گوێزی هیندی بڕێکی یەکجار زۆر مادەی دژە ئۆکسان و دژە هەوکردن و دژە شێرپەنجە و دژە بەکتریایان تێدایە.

سودە تەندروستیەکانی تێکەڵەی زەردەچەوە و ڕۆنی گوێزی هیندی :

• تایبەتمەندی دژە بەکتریایان تێدایە .
•تایبەتمەندی دژە ئازاریان تێدایە .
•بەهۆی ئەوەی"curcumin" تێدایە کۆئەندامی بەرگری بەهێزدەکات .
•زەردەچەوە بە رێژەی %٥٠ توشبون بەشێرپەنجە کەمدەکاتەوە .
•گەدە و کاری هەرسکردن بەهێزدەکات .
•تێکچونە جگەریەکان کەمدەکاتەوە تەندروستی دەپارێزێت .
•کێشی لەش ڕادەگرێت و لە قڵەوبون دەمانپارێزێت .
•پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و ئارامی بەماسولکەکان دەبەخشێت .
•کاری مێشک ڕێکدەخات و تەندروستی دەپارێزێت .
•لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و کێشەکانی پێست دەمانپارێزێت .
•مادەی "curcumin" کۆلیسترۆڵی خوێن کەمدەکاتەوە .



پێکهاتەی زەردەچەوە و ڕۆنی گوێزی هیندی :

•یەک کوپ شیری گوێزی هیندی
•یەک کەوچکی چا ڕۆنی گوێزی هیندی سروشتی
•نیوکەوچکی چا زەردەچەوە .
•کەمێک هەنگوین

ئامادەکردن :
پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین و لەسەر ئاگرێکی هێواش گەرمی دەکەین بەڵام نایبێت بکوڵێت، دواتر ساردی دەکەینەوە هونگوینەکەی تێدەکەین و ئامادەیە بۆ خواردن  .

میللەت
 بینین:   34239
 10/10/2016 10:06:57 PM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   2485
  کۆی سه‌ردان:   239097022
All Rights Reserved.