باڵای‌ مرۆڤ له‌شه‌ودا كورت ده‌بێت؟
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ زانسیتی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، باڵای‌ مرۆڤ له‌شه‌ودا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی‌ سروشتی‌ یه‌كه‌مجاری‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ زانایان بۆیان ئاشكرابووه‌، جیاوازی‌ درێژی‌ باڵای‌ مرۆڤ له‌شه‌و‌و ڕۆژدا نزیكه‌ی‌ دووسانتیمه‌تره‌، هۆكاری‌ ئه‌و جیاوازییه‌ش به‌هۆی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ جه‌سته‌وه‌یه‌ بۆدۆخی‌ یه‌كه‌م‌و جێگیربون‌و نه‌مانی‌ جوڵه‌، كه‌ به‌درێژایی‌ ڕۆژ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كرێت.

گه‌ر تێبینی‌ بكرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ پێشتر باڵایان به‌رزبووه‌‌و به‌ساڵاچون‌و ئێستا خانه‌نشینكراون‌و چه‌ند ساڵێك حه‌واونه‌ته‌وه‌، جه‌سته‌یان قه‌باره‌ی‌ ئاسایی‌ وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌‌و باڵایان نزیكه‌ی‌ دوو سانتیمه‌تر كه‌میكردووه‌.

زانایان ڕایانگه‌یاند، جوڵه‌ی‌ زۆری‌ مرۆڤ له‌ڕۆژدا ده‌بێته‌ هۆی‌ كشانی‌ ماسولكه‌كان‌و بڕبڕه‌ی‌ پشت بۆیه‌ له‌ڕۆژدا باڵا به‌رزتر ده‌رده‌كه‌وێت.
 بینین:   21599
 10/9/2016 10:58:10 PM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   16196
  کۆی سه‌ردان:   247805382
All Rights Reserved.