ئه‌مانه‌ هۆكاری هه‌ڵوه‌رینی قژته‌
به‌شێك له‌ خانمان به‌ ده‌ست كێشه‌ی قژهه‌ڵوه‌رینه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و نازانن هۆكاره‌كه‌شی چیه‌، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی دروستبونی ئه‌و كێشه‌یه‌.

یه‌كێك له‌ كاریگه‌رترین هۆكاره‌كان حه‌بی رێگرییه‌ له‌ دروستبونی منداڵ، به‌و پێیه‌ی ئه‌و حه‌به‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له‌ هۆرمۆنه‌كاندا بێته‌كایه‌وه‌و قژ زیاتر هه‌ڵبوه‌رێت.

هۆكارێكی دیكه‌ شانه‌كردن و به‌كارهێنانی مجه‌فیفه‌یه‌ به‌ شێوازێكی زۆر، به‌و پێیه‌ی قژه‌كه‌ لاوازده‌كات و ده‌ستده‌كات به‌ هه‌ڵوه‌رین.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ هۆكاره‌ كاریگه‌ره‌كان كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌لای هه‌ندێكتانه‌وه‌ سه‌یربێت ڕاڕابون (قه‌له‌قی)یه‌، مرۆڤ له‌ كاتی ڕاڕایدا زیاتر هۆڕمۆنی تسویستریون ده‌رده‌دات كه‌ ئه‌و هۆڕمۆنه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێته‌ هۆی لاوازكردن و هه‌ڵوه‌رینی قژ و پرژانگ و برۆ.

دواین هۆكاریش جۆری خواردنه‌، چونكه‌ بۆ به‌هێزی قژت پێویسته‌ ئه‌و خواردنانه‌ زۆر بخۆیت كه‌ ڤیتامینی زۆره‌، به‌تایبه‌تیش میوه‌و سه‌وزه‌وات.
 بینین:   52098
 10/7/2016 12:49:49 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   16290
  کۆی سه‌ردان:   247805249
All Rights Reserved.