ئەگەر خواردن کەوتە سەر زەوی دەتوانیت بیخۆیت یان نا
ھەندێک جار خواردنێک دەکەوێتە سەر زەوی و دوودڵیت لەوەی دەبێت فڕێی بدەیت یان نا و ئەگەر فڕێشی بدەیت ئەوا بیری لێدەکەیتەوە کە بۆ نەتخوارد.

لەپێشتردا دەوترا ئەگەر خواردنێک بۆماوەی ٥ چرکە یان زیاتر لەسەر زەوی بمێنێتەوە ئەوا نابێت بیخۆیت و نەشیاوە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی روجەرز باس لەوە دەکات کە ماوەی ٥ چرکە زۆرە و پێیان وایە لەو ماوەیەدا خواردنەکە بڕێکی زۆر میکرۆب دەگرێتە خۆی و لە ھەندێک خواردنی وەک شووتیدا تەنھا چرکەیەک بەسە بۆئەوەی شیاو نەبێت بۆ خواردن و ھیچ کات نابێت ھەڵبگیرێتەوە و پێویستە فڕێی بدەیت.

ھاوکات توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە بەکتریایەک بەناوی (Enterobacter Aerogenes) لەسەر زۆربەی کەل و پەل و زەوی ناوماڵ ھەیە و ئەو میکرۆبە لەناو گەدەدا دەبێتە سالمۆنێلا و تووشی سکچوونت دەکات، ھەربۆیە بۆئەوەی تەندرووستییەکی باشت ھەبێت ئەوا ھیچ کات ئەو خواردنانە مەخۆ کە دەکەونە سەر زەوی.
 بینین:   12452
 10/5/2016 1:49:19 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   4897
  کۆی سه‌ردان:   239755052
All Rights Reserved.