بۆ خانمان بەدرێژایی مانگێک بەیانیان بیخۆ
زۆربەی خانمان گرفتی قەڵەوو بون یان زیادبوونی کێشیان ھەیە و ئەمەش لەچەند ناوچەیەکدا زۆر بەدیاری دەبینرێت، دەکرێ چارەسەری ئەو گرفتەش بکرێت لەرێی چەند بیرۆکەیەکەوە کەتایبەتە بەرێجیمی تەندروست بەو جۆرە بەژەمە خۆراکێکی تەندروست و ھاوسەنگی رەگەزە خۆراکییەکان و ڤیتامین و کانزا دەتوانیت لەپاڵ دابەزانی کێشدا قژ و پێست باشتر بکەیت و ھەرس و میتابۆلیزم خێراتر بکەیت. 
ئەم پێکھاتەیە دەبێ بەیانیان بخورێت بەدرێژایی مانگێک بەو جۆرە ٣ بۆ ١١ پاوەند کێشی زیادە نامێنێت.
پێکھاتەکان: 
٢ کەوچک شۆفان، ١ کوپ ماستی کەم چەوریی، ١ کەوچک ھاڕڕاوی کاکاو، ١ کەوچک تۆوی کەتان، (٥ بۆ ٧)دانە ھەڵوژە.
شێوازی ئامادەکردنی:
ھەڵوژەکە بکەرە ١٠٠ ملیلتر ئاوی گەرم و با ١٠ دەقیقە تێیدا بێت بەسەرداپۆشراوی پاشان پێکھاتەکانی تێ بکە و دواتر ھەڵوژەکان بکە بەپارچەی بچوکەوە دەشتوانیت لەخەڵاتەی بدەیت، ئەم تێکەڵەیە رۆژانە بەیانیان لێی بخۆ و دواتر لەسەلاجە بیپارێزە. 
بەیەکەم رۆژ ھەستێکی سەیرت لا دروست دەبێ بەڵام رۆژانی تر ئاسایی دەبێـەوە.

ئێس ئێن ئێن
 بینین:   129546
 10/2/2016 11:41:44 PM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   11015
  کۆی سه‌ردان:   261016009
All Rights Reserved.