بەپەلە..کێشە کەوتە ناو ئایفۆن ٧ەوە
ھەندێک لە بەکارھێنەرانی ئایفۆن ٧ تووشی کێشەیەک بوون و تائێستا ئەپڵیش لەوبارەیەوە ھیچی نەوتووە.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان ھەندێک لە بەکارھێنەرانی ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس تووشی کێشەیەک بوون لەکاتێکدا کاری زۆریان بە مۆبایلەکەیان کردووە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە قورساییەکی زۆر دەکەوێتە سەر پرۆسێسەرەکە و زۆرجار لەکاتی کارپێکردنی یارییەکی قورسدا ئایفۆنەکە دەنگێکی سەیر دەردەکات وەک کوڵانی ئاو و ئەوەش بەکارھێنەرانی نیگەران کردووە.

تائێستا ھۆکاری ئەو دەنگە ئاشکرا نەکراوە و ھەندێک پێیان وایە کە کۆیلەکانی ناو پرۆسێسەری ئایفۆن ئەو دەنگە درووست دەکات، بەڵام شارەزایەکی تەکنەلۆژی پرۆسێسەرەکەی ئایفۆنی تاقیکردۆتەوە و ھیچ دەنگێکی لەوشێوەیەی درووست نەکردووە، ھەروەھا تائێستا ئەپڵ ھیچی لەوبارەیەوە نەوتووە و ھەمووان چاوەڕێن.

ئێس ئێن ئێن
 بینین:   22962
 9/19/2016 11:19:18 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   8754
  کۆی سه‌ردان:   239976763
All Rights Reserved.