بەم ڕێکارانە پێستی چواردەوری چاوتان بریسکەدار بکەن

چاو یەکێکە لە ھەستیارترین ئەندامەکانی لەش، بۆیە دەبێت زۆر ئاگاداری چاو و پێستی چواردەوری چاوتان بن، چونکە پێستی چواردەوری چاو زۆر تەنکە و زوو زیانی بەر دەکەوێت.

لێرەدا چەند ڕێکارێکی سروشتی بۆ ئەو کەسانە دەخەینە ڕوو، کە دەبنە ھۆی ئەوەی پێستی چواردەوری چاویان بریسکەدار بێت و جوان دەربکەوێت، ڕێکارەکانیش ئەمانەن:

ــ خەیار پارچە بکە و بۆ ماوەی پێنج خولەک لە نێو ساردکەرەوەی دابنێ،  ئینجا لەسەر چاوتی دابنێ.

ــ چای سەفەری بخە نێو پەرداخێک ئاوی سارد، دواتر دەری بھێنە و وشکی بکەرەوە و بۆ ماوەیەک بیخە نێو ساردکەرەوە، دواتر لەسەر چاوتی دابنێ.

ــ ھەندێک پەتاتە پارچە بکە، پاشان بیخە نێو ساردکەرەوە و لەسەر چاوتی دابنێ.

ــ نەعنا بە جوانی ورد بکە و لەگەڵ ئاو، یان ڕۆنی گوێز تێکەڵی بکە، کاتێک وەکوو کرێمێکی لێ ھات، لە پێستی چواردەوری چاوتی بدە، دوای 10 خولەک، بیشۆ.


 بینین:   69355
 9/17/2016 8:47:48 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   4573
  کۆی سه‌ردان:   262497612
All Rights Reserved.