ده‌ته‌وێ ڕوومه‌تت گۆشتن بێ؟
ئه‌و خانمانه‌ی خوازیاری ده‌موچاوی پڕ و گۆشتنن، ده‌توانن به‌بێ ئه‌وه‌ ماده‌ی كیمیایی به‌كار بێنن، به‌ چه‌ند رێگه‌یه‌كی ساده‌ ئه‌و ئاواته‌یان بێننه‌ دی.

هه‌نگوین یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌، ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی پێستیش شێدار ده‌كات و به‌كتریاكانی پێست له‌ناو ده‌بات، هه‌ر بۆیه‌ باشترین شێواز بۆ قه‌ڵه‌وكردنی روومه‌ت به‌كارهێنانی هه‌نگوینی سروشتییه‌ و ده‌توانن بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك له‌ ده‌موچاوتانی بده‌ن، یاخود ده‌توانن رۆژانه‌ یه‌ك كه‌وچك هه‌نگوین له‌گه‌ڵ په‌رداخێك شیر و كه‌وچكێك كه‌ره‌ تێكه‌ڵ بكه‌ن و له‌ كاتی به‌یانییان له‌گه‌ڵ ئاوی میوه‌ی پرته‌قاڵ بیخۆن.

ئه‌گه‌ر هه‌میشه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بن، ده‌بنه‌ خاوه‌نی ده‌موچاوێكی پڕ و جوان.


 بینین:   53128
 9/16/2016 7:26:52 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   10995
  کۆی سه‌ردان:   261016166
All Rights Reserved.