باشترین رێگا بۆ تۆمارکردنی دەنگی پەیوەندییەکانت
ئەپڵیکەیشنی تۆمارکردنی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لەGoogle Play زۆر جار پێویستی بەRoot کردن و فۆرماتی مۆبایلەکەت ھەیە لەسەرەتاوە بۆ پشتیوانی تۆمارکردنی پەیوەندییەکان بەڵام ئەپڵیکەیشنێکی نوێ دەرکەوتوە کەپێویستی بەوە نابێت و بەئاسانی کاردەکات.
ئەویش ئەپڵیکەیشنی Drupe ە کەبۆ مۆبایلەکانی سستمی ئەندرۆیدە و چەندین تایبەتمەندیی ھەیە و لەرێگەیەوە لایەنی پەیوەندیکار دیاری دەکات و پەیوەندیی تەلەفۆنی و کورتە نامەش دەنێرێت و ئەمڕۆش تایبەتمەندیی تۆمارکردنی دەنگی پەیوەندییەکان بەردەست دەکات.
ئەمەش تایبەتمەندییەکی زۆر سادەیە و لەنێو ئەپڵیکەیشنەکەدا و لەرێی بڵندگۆکەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و دواتریش دەتوانی بەئاسانی بەسەر پەیوەندییە تۆمارکراوەکانیشدا بچیتەوە بەبێ ھیچ گرفتێک.

 بینین:   94646
 9/10/2016 9:06:02 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   1927
  کۆی سه‌ردان:   262405908
All Rights Reserved.