ڤایبەر دەبێت بە بەلاش
پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، تایبەتمەندییەکی گرنک و کاتی بۆ 52 وڵات بەردەست کردووە.

دوێنێ چوارشەممە 7/9/2016، ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە کۆمپانیای ڤایبەر تایبەتمەندییەکی تا 18ی مانگی ئەیلوول لە 52 وڵات زیاد کردووە، کە دەتوانی بە ڤایبەر و بەخۆڕایی پەیوەندیی بەو کەسانەوە بکەیت، کە ڤایبەریان نییە و تەنیا سیمکارت و مۆبایلێکی ئاساییان ھەیە.

ئەم تایبەتمەندییە تا 18ی مانگی ئەیلوول بەردەست دەبێت، ھەروەھا لەنێوان کاتەکانی ھەشتی شەو تا 10 شەو بەکار دێت، بۆ ھەر ڕۆژێکیش تەنیا 10 خولەک دەتوانی بەخۆڕایی پەیوەندیی تەلەفۆنی بۆ ئەو کەسانە بکەیت، کە ئینتەرنێت و ڤایبەریان نییە.

تایبەتمەندییە نوێ و کاتییەکەی ڤایبەر، لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەردەستە، بەڵام لیستی 52 وڵاتەکە، ناوی عێراقی تێدا نییە و لە عێراق تایبەتمەندییەکە بەردەست نابێت.
 بینین:   66642
 9/9/2016 12:35:50 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   8804
  کۆی سه‌ردان:   239976813
All Rights Reserved.