گەر ماسکی بیبەر بۆ دەم و چاوت بەکار بهێنی چی روودەدات
 "رۆشێل ویکراماسوریا" پسپۆڕی بەناوبانگی سریلانکا لە ڕێگەی پارچە ڤیدیۆیەکی سەیرترین ماسکی بۆ پێستی ڕووخساری بەکاردەھێنێت، ئەویش بریتییە لە بیبەری سوری تیژ، پاش بەکارھێنانی ماسکەکە ھەست بەوە دەکرێت کە پێستی گەشاوەتەوە و بریقەدار بووە.

ئەو پارچە ڤیدیۆیە لەلایەن ئەو خانمە ٢٢ ساڵانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە و ١٢٠ ھەزار بینەری ھەبووە لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوو.

چۆنیەتی ئامادەکردنی ماسکی بیبەری تیژ؟
* یەک کوپ و نیو شیری پڕ چەوری، یەک کەوچک گیراوەی لیمۆ، بڕێک لە ھاڕاوەی بیبەری سور، بڕێک لە ھاڕاوەی دارچین و نیو کەوچک ھەنگوین ئامادە بکەن.
* سەرەتا شیرەکە دەکوڵێنین بە گەرمی لەناو ساردکەرەوە دادەندرێت، پاشان چەورییەکەی لێ بگرن، ئەو چەورییە لەگەڵ پێکھاتەکانی سەرەوە تێکەڵ بەیەکدی بکە.
* ئەو پێکھاتەیە بە فڵچەیەکی نەرم بڵاوبکەنەوە لەسەر پێستی ڕووخسارتان بۆ ماوەی ٣٠ تا ٤٥ خولەک بیھێڵنەوە تا وشک دەبێتەوە، دواتر بە ئاو بیشۆن.





مەگەزن
 بینین:   28342
 8/29/2016 1:18:23 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   4969
  کۆی سه‌ردان:   239754905
All Rights Reserved.