بۆ كچان..مووی سمێڵ له‌ناوببه‌ن
دەرکەوتنی موی زیادە لە ڕووخساری خانمان و به‌تایبه‌ت له‌ ژێر لووت و شوێنی سمێڵه‌وه‌، گرفتێکە هەمیشە بیر لە ڕزگاربوونی دەکرێتەوە، زۆرێک لە خانمان وا پێویست ده‌كات رۆژانە هەستن بەلابردنی موی سمێڵیان ئەمەش دەبێتە هۆی تێکدانی پێستیان، ئەوەی زانراوە لە نوێترین لێکۆڵینەوە جوانکارییەکانی کۆریا چارەسەرێکی خێرا و گونجاویان بۆ لابردنی مووی زیادەی سمێلی خانمان دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ چیتر پێویست ناکات خانمان وەک گرفتێک بیری لێ بکەنەوە.

ئامادەکردنی گیراوەکە
کەوچکێك هاڕاوی گه‌ڵا جۆ.

دوو کەوچک هەنگوین.

دوو کەوچک ئاوی لیمۆ.

هەموی کەرەستەکان تێکەڵ دەکرێ، پاشان لە سمێڵی دەدەرێ ماوەی 15 خوله‌ك  پێوه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌، دواتر به‌ ئاو ده‌یشۆن، هه‌فته‌ی دووجار ئه‌م گیراوه‌یه‌ به‌كاربهێنن و كه‌متر له‌ مانگێك به‌یه‌كجاری له‌ كێشه‌ی مووی زیاده‌ی سمێڵ رزگارتان ده‌بێت.

شاشه‌نیوز
باخچە

 بینین:   91037
 8/27/2016 11:11:35 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   2502
  کۆی سه‌ردان:   239097101
All Rights Reserved.