ماسکێک بۆ سپیکردنەوەی مل و سەر سنگ
بۆ چارەسەری گرفتی بۆربون و زبربونی پێستی مل و سەرسنگ کەبەھەر ھۆکارێک بێت دروست دەبێت شێوازێکی چارەسەر دەخەینەروو کەدۆخی پێست ھەڵدەسەنگێنێت و دەرەنجامەکان سەرسامکەر دەبێت.
ئەگەر بەشوێن ملێکی جوان و سەر سنگێکی سەرنجراکێشی بێ خەوشدا دەگەرێیت ئەوا دەتوانیت لەماڵەوە ئەم ماسکە تاقیی بکەیتەوە.
نیو کوپ شیر، ١ کەوچک خوێ، ١ سارغی
بەر لەلێدانی ھەوڵ بدە ملت بشۆیت و پاک بێت.
سەرەتا سارغیەکە بخەرە نێو شیرەکە کەشلەتێن بێت پاشان خوێیەکەی تێ بکە و جوان تێکەڵی بکە پاشان سارغیەکە دەربھێنە و مەساژی بازنەیی پێ بکە لەدەوری مل و سەر سنگ.
پاشان :
١ زەردێنەی ھێلکە، ١ کەوچک زەیتی بادەم، ١ پارچە لۆکە، ١ کەوچک کرێمی شێدار کردن تێکەڵ بکە.
بەپارچەیەک لۆکە بیکە بەماسکەکەدا و بیدە لەمل و با (١٠ بۆ ١٥ ) دەقیقە پێوەی بێت پاشان بەئاوی گەرم بیشۆ و ئەم پرۆسەیە ھەفتەی جارێک تا یەک مانگ دووبارە بکەرەوە.


 بینین:   58479
 8/26/2016 2:16:26 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   8626
  کۆی سه‌ردان:   250134969
All Rights Reserved.