پەڵەی قاوەیی پێست ناھێڵێت
دروستبوونی پەڵەی قاوەیی بابەتێکی جێ نیگەرانی خانمانە کەرەنگە ھۆکارەکەی بەساڵاچون بێت سەرباری بەرکەوتنی تیشکی خۆر و تیشکی سەرووبنەوشەیی یەکێکە لەھۆکارەکانی دەرکەوتنی پەڵەی قاوەیی، بەڵام دەرکەوتنی لەسەر دەم و چاو و شان و دەست بەدیاری دەبینرێت بۆیە دەکرێ ئەوە گرفتە چارەسەر بکرێت بەرێگایەکی ئاسان.
بۆ ئەوەش دەتوانیت بەئاوێکی فرێش بەدەستی بھێنیت، بۆیە سەرەتا ئاوی چەند پیازێکی فرێش بھێنە و تێکەڵی بکە لەگەڵ سرکەی سێودا و بیدە لەپێستەکە بەو جۆرە بەوپێەی پیاز دژە ئۆکسانە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی رەگە ئازادەکان و بونی ئەلفا ھایدرۆکسیل لەسرکەی سێودا کەپێکھاتەیەکی سروشتییە دەبێتە ھۆی لەناوبردنی خانە مردوەکانی پێست.
شێوازی ئامادەکردن: 
پیازێکی فرێش توێکڵ بکە و بیخەرە نێو خەڵاتە و نیو کوپ سرکەی سێوی تێبکە. بەپارچەیەک لۆکە کەدەیخەیتە نێو گیراوەکە، ھەوڵ بدە بیھێنیت بەپەڵەکاندا، ئەم رێگایەش رۆژانە تا (٢ بۆ ٤) ھەفتە بەکاربھێنە.
 بینین:   14826
 8/20/2016 10:24:40 PM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   2516
  کۆی سه‌ردان:   239097157
All Rights Reserved.