ئەگەر ئایفۆنت پێیە ھەرئێستا ئەمە بکە
کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی لەنوێترین ئەپدەیتی سیستەمەکەیدا چەندین گۆڕانکاری گرنگی کردووە و پێویستە تەواوی بەکارھێنەرانی ئەپڵ و بەتایبەت ئایفۆن دایبەزێنن.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان ئەپڵ ئەپدەیتێکی نوێی سیستەمی ئای ئۆ ئێسی کاراکردووە و ئەویش (ئای ئۆ ئێس ٩.٣.٤)ە، ئەپڵ گۆڕانکاری گرنگی لە سیستەمی ئاسایشی ئەلیکترۆنی سیستەمەکەیدا کردووە و بەکارھێنەران زیاتر پارێزراو دەبن رێگری دەکرێت لە ھەر ھەوڵێکی ھاکەران کە بیانەوێت بێنە ناو ئایفۆنەکەتەوە.

ھاوکات قەبارەی ئەپدەیتە نوێیەکە تەنھا ٢٧ مێگابایتە و ئەوەش زۆر کەمە و بەماوەیەکی کەم دادەبەزێت، ھەروەھا ئەپڵ ھۆشداری داوەتە ھەموو بەکارھێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد کە بەزووترین کات ئەپدەیتەکە دابەزێنن.
 بینین:   13505
 8/8/2016 9:38:25 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   1914
  کۆی سه‌ردان:   262405960
All Rights Reserved.