how to abort a baby at home dinner450.com how many weeks pregnant to have an abortion
houston abortion clinics pregnancy by weeks is abortion free
prescription discounts cards dotnet4hosting.asphostportal.com prescription card discount
cialis trial coupon prescriptions coupons discount prescriptions coupons
coupons cialis elfscapesblog.com coupon for prescriptions
free prescription discount cards coupon for prescriptions prescription coupon card
drug coupons joomlahosting.asphostportal.com prescription drug discount cards
alcohol implant treatment vivitral naltroxon
naltrexone cocaine open how long does revia stay in your system
naltrexone used for open naltrexone order
ldn for lupus mikemaloney.net low dose naltrexone australia
" />
دوو خۆشه‌ویست هه‌ڵدێن..ورده‌كاری‌ رووداوه‌كه‌ ئاشكراده‌بێت
به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌، شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروست ده‌بێت و له‌ئه‌نجامی‌ به‌دواداچوونێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا ده‌ركه‌وت شه‌ڕه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵهاتنی‌ كچ و كوڕێكی‌ ئه‌و دوو خانه‌واده‌یه‌وه‌ دروست بووه‌.
 دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌نێوان دوو خانه‌واده‌دا شه‌ڕ دروست بووه‌ و له‌شه‌ڕه‌كه‌شدا ته‌قه‌كراوه‌، ماڵپه‌ڕی‌ باخچه‌ به‌دواداچوونێكی‌ ئه‌نجامدا له‌سه‌ر كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌، ده‌ركه‌وت به‌هۆی‌ بوونی‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌نێوان كچ و كوڕێكی‌ ئه‌و دوو خانه‌واده‌یه‌ و دواتر دیارنه‌مانیان شه‌ڕه‌كه‌ دروست بووه‌.
به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ ماڵپه‌ڕی‌ باخچه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌(گ.س.ح) ته‌مه‌ن 30 ساڵ كچێكی‌ خۆشه‌وێت به‌ناوی‌(س.ص.ع)، دواتر پێكه‌وه‌ بڕیاری‌ ژیانێكی‌ هاوبه‌شیانداوه‌، به‌ڵام باوكی‌ كچه‌كه‌  به‌و هاوسه‌رگیرییه‌ رازی‌ نه‌بووه‌ و ئاماده‌نه‌بووه‌ كچه‌كه‌ی‌ به‌و كوڕه‌ بدات، بۆیه‌ بڕیار ده‌ده‌ن نیشتمان و خانه‌واده‌كانیان و كه‌سوكاریان جێ بهێڵن و هه‌ڵبێن.
دوای‌ هه‌ڵهاتنی‌ (گ.س.ح) و (س.ص.ع)ی‌ خۆشه‌ویست له‌پێناو دانه‌بڕانی‌ عه‌شق و كۆتایی‌ نه‌هێنان به‌خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان و ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ بڕیاری‌ باوكی‌ كچه‌كه‌، كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ر دوو خانه‌واده‌كه‌وه‌، خانه‌واده‌ی‌ كچه‌كه‌ به‌هۆكاری‌ له‌كه‌داركردنی‌ شه‌ره‌فی‌ خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌و كوڕه‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌ له‌كوڕه‌كه‌ و كه‌وسوكاری‌ ده‌كه‌ن و تاده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستڕێژی‌ گولله‌ش له‌ماڵه‌كه‌شیان ده‌كه‌ن.
بۆ زانیاری‌ زیاتر ماڵپه‌ڕی‌ باخچه‌ په‌یوه‌ندیكرد به‌خانه‌واده‌ی‌ كچه‌كه‌وه‌، به‌ڵام هیچ كه‌س له‌ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بوو قسه‌ بكات، به‌پاساوی‌ له‌كه‌داربوونی‌ شه‌ره‌فیان به‌هۆی‌ هه‌ڵهاتنی‌ كچه‌كه‌یانه‌وه‌.
هاوكات له‌و به‌دواداچوونه‌ی‌ ماڵپه‌ڕی‌ باخچه‌دا یه‌كێك له‌كه‌سوكاری‌ كوڕه‌كه‌، باسیله‌وه‌كرد كه‌ چه‌ندجارێك به‌شێوه‌ی‌ داب و نه‌ریتی‌ كورده‌واری‌ چوونه‌ته‌ خوازبێنی‌ ئه‌و كچه‌ بۆ كوڕه‌كه‌یان، به‌ڵام  ئاماده‌نه‌بوون رێگه‌بده‌ن ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ له‌نێوان ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته‌دا بكرێت، وتیشی‌: ئێمه‌ بێ‌ ئاگاین له‌و هه‌ڵهاتنه‌ و ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ كوڕه‌كه‌یان بۆماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ماڵ چۆته‌ ده‌ره‌وه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، دواتر كه‌سوكاری‌ ئه‌و كچه‌ هاتوونه‌ته‌سه‌ر ماڵی‌ كوڕه‌كه‌ بۆ سۆراغی‌ كچه‌كه‌یان، له‌و كاته‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌یان و ئه‌و كچه‌ش دیارنین و هه‌ڵهاتوون.
خانه‌واده‌ی‌ كوڕه‌كه‌ باسله‌وه‌شده‌كه‌ن كه‌ كوڕه‌كه‌یان به‌و كاره‌ی‌ كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ دروست كردون و مه‌ترسی‌ دروستبوونی‌ دوژمنایه‌تی‌ له‌لایان دروستبووه‌، ئه‌و مه‌ترسیه‌ش دوای‌ شه‌ڕ و ته‌قه‌ لێكردنه‌كه‌یان زیاتر بووه‌، له‌كاتێكدا رووداوه‌كه‌ بۆ ئه‌وانیش چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌، ده‌شڵێن ئاماده‌نین باجی‌ هه‌ڵه‌ی‌ كوڕه‌كه‌یان بده‌ن.