هونەرمەندان  
All
‌ره‌گه‌زنامه‌ی‌ سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
  2 مانگ پێشتر

کوردستان

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی سلێمانی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كارتی‌ نیشتیمانییان ده‌رهێناوه‌ به‌زوترین كات سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ و پێناسی باری شارستانیه‌كانیان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوەکەدا هاتووە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی سلێمانی ئاگاداری ھه‌موو ئه‌و ھاوڵاتیانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كارتی نیشتیمانیان ده‌رھێناوه‌ و ره‌گه‌زنامه‌ و پێناسی باری شارستانیان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌.

ره‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی سلێمانی ده‌ڵێت: "له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ به‌رواری 2017/10/15 به‌زوترین كات سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ و پێناسی باری شارستانیه‌كانیان".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "دوا مۆڵه‌ت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی 2017/11/15یه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "تا كاتی ئه‌و به‌رواره‌ی داندراوه‌ ھاوڵاتی نه‌یه‌ت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌وا به‌ڵگه‌نامه‌كان (ته‌له‌ف) ده‌كرین".
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ