هونەرمەندان  
All
بە چەند رێگەیەکی ئاسان چارەسەری هەڵامەت بکە
 4 ڕۆژ پێشتر

تەندروستی

تووشبوون بە هەڵامەت و هاتنە خوارەوەی ئاوی لوت بەهۆی سەرما و ڤایرۆس یان هەوکردنی لوتەوە نەخۆشیەکە بە گشتی تووشمان دەبێت و بێزارمان دەکات، چونکە دەبێت کەسی تووشبوو بەردەوام لووتی بە پارچەیەک کلێنس بسڕێت و زۆرجار لە ئەنجامی زۆر دووبارەبوونەوە لوت بریندار دەبێت، ڕەنگە بۆ خانمانی دووگیان دووهێندە بێزارکەر بێت، چونکە ناتوانن دەرمان بەکاربهێنن.

دەکرێت دوور لە بەکارهێنانی دەرمان لەڕێگای ئەم پێکهاتە سروشتیانەوە چارەسەری هەڵامەت بکەیت و ئەو ئاوەی بە لوتدا دێتە خوارێ کەمی بکەیتەوە یان نەیهێڵیت:

1-بەکارهێنانی هەڵمی ئاو و هەڵمژینی، یەکێکە لە چارەسەرە گونجاوەکان بەتایبەت بۆ خانمانی دووگیان، دەفرێکی پڕ لە ئاو گەرم بکە و سەری پێدا بگرە و هەڵیمژە بەڵام ئاگاداربە سەرت هێندە نزیک نەبێت ئاوە گەرمەکەی بەربکەوێت، هەوڵبدە ڕۆژانە 2-3 جار ئەم کردارە دووبارە بکەیتەوە، دەکرێت ئاوەکە کەمێک چای سەوز یان زەنجەبیلی تێبکەیت بۆ ئەوەی کاریگەری زیاتر بێت.

2-بەکارهێنانی ئاو و خوێ وەک چارەسەر زۆر گونجاوە وەک پێکهاتەیەکی سروشتی و کەمێک خوێ و ئاوی شلەتێن تێکەل بکە و چەند دڵۆپێک بکەرە لوتتەوە بە سەرنج یان هەر ئامرازێکی دیکە و ڕۆژانە سێجار هەوڵبدە دووبارەی بکەرەوە بۆ پاککردنەوەی تەواوی لوت و نەهێشتنی هەوکردن.

3-خۆشتن لە گەرماوێکی گەرم و هەڵماویدا سوودێکی زۆری هەیە و هەوکردنی لوت کەمدەکاتەوە و لایەنی کەم بۆ ماوەیەک هەناسەدانت هێواش و ئاسان دەبێت و هەست بە ئارامی دەکەیت.

4-هەوڵدان بۆ خواردنەوەی بڕێکی زۆر شلەمەنی وەک ئاو و خواردنەوە گەرم و سروشتی و ڕووەکیەکان، چونکە یارمەتیدەرە بۆ زوو چاکبوونەوە.

5-جەوەنەی بچوک هەیە کە بڕێکی کەم ئاوی گەرمی تێدەکەن و دەتوانیت بەهەمان شێوەی بەشەکانی دیکە بۆ لوت بەکاریبهێنیت، چونکە ئەو گەرمیە سوودی و هەیە و هەستێکی ئارامکەرەوەت پێدەبەخشێت.

6-خواردنی سیر یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان بۆ زۆر نەخۆشی بەتایبەت سەرمابوون و تووشبوون بە ئەنفلۆنزا و کۆکە و لەناوبردنی بەکتریا و میکرۆب، هەوڵبدە ڕۆژانە 2-3 دەنگ سیر یان حەبی سیر بخۆیت.

7-لەکاتی نزیکبوونەوە لە خەو شەوانە پێشتر کەمێک سەرت بە بەرزی ڕابگرە بۆ ئەوەی کەمێک هەناسەدان ئارام بێتەوە.

8-هەڵمژینی بۆنی پیاز ڕێگایەکی بەسوودە بۆ ئاسانکردنی هەناسەدان و کەمکردنەوەی هەوکردن و هەڵامەت، هەوڵبدە بۆ ماوەی 3-4 خولەک بۆنی هەڵمژیت یان لە پەنا سەری خۆتدا دایبنێت کاتی خەو.

9-سرکەی سێو کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە بۆ چارەسەری هەڵامەت و دەکرێت دوو کەوچک سرکە و کەوچکێک هەنگوین لەگەڵ کوپێک ئاوی گەرم تێکەڵ بکەیت و پێش نوستن بیخۆیتەوە.

10-زەیتی ئۆکالبتوس یان کافور لە دووکانی تایبەت بە ڕووەکە سروشتیەکان و عەتارەکان دەستدەکەوێت و سوودێکی زۆری هەیە بۆ چارەسەری هەڵامەت، دەکرێت کەمێک بخەیتە سەر لۆکە و بۆ ماوەیەکی بۆنی بکەیت یان بیدەیت لە پێخەفی نوستنەکەت.
 
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ