هونەرمەندان  
All
چیتر شەوانە مۆبایلەکانتان شەحن مەکەنەوە
 4 ڕۆژ پێشتر

زانست و تەکنەلۆجیا

ژمارەیەکی زۆر لەبەکارھێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان پەنا دەبەنە بەر بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکانیان لەکاتی شەودا تا بۆ بەیانی ئامادە بێت بەبێ ئەوەی نیگەرانی نەمانی ووزەی نێو باترییەکەی بن.

توێژینەوەیەکی نوێ بەپێچەوانەوە ئاماژە بەکاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم نەریتە دەدات لەسەر باتریی مۆبایلەکە، کەلەمەودایەکی درێژدا دەبێتە ھۆی گرفتی باترییەکە لەگەڵ ئەو ئامێرەدا.

بەپێی ئەو توێژینەوەیەی رۆژنامەی Sun ی بریتانی بارگاویکردنەوەی مۆبایل بەدرێژایی شەو دەبێتە ھۆی ئەوەی ئەو ماوەیە زیاتر بێت کەدەبێ مۆبایل بەکارەباوە بێت.

ئەمەش لەمەودایەکی درێژدا دەبێتە ھۆی زیادبونی توانای خانەکانی ئەم باترییە بۆ خەزنکردنی ووزەکە بۆ ماوەیەکی درێژتر بەمانای زووتر تیانەمانی ووزەکە و زیادبوونی ماوەی بارگاویکردنەوە لەگەڵ زیادبونی تەمەنی مۆبایلەکەدا.

شارەزایان لەکۆمپانیای ئۆسیا بۆ تەکنیکی بارگاوی کردنەوەی بێ وایەر دەڵێن بەستنی مۆبایل لەکاتی خەودا بەکێبڵی کارەباوە مانای وایە تۆ لەساڵێکدا ٣ بۆ ٤ مانگ مۆبایلەکەت بەکارەباوەیە، بۆیە ئەمەش زیانێکی زۆری دەبێ لەسەر ووزەی نێو باترییەکە و توانای بەرگەگرتن و مانەوەی لەنێو باترییەکەدا. 

ئێس ئێن ئێن
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ