هونەرمەندان  
All
لەم مانگەوە مووجە بە شێوەی سیستمی بایۆمەتری دابەش دەکرێت
 5 ڕۆژ پێشتر

کوردستان

وته‌بێژی سیستمی بایۆمه‌تری رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م مانگه‌وه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ سیستمی بایۆمه‌تری دابه‌ش ده‌كرێت و له‌ قۆناغی داهاتودا خانه‌نشینان و سه‌ربازیش ده‌گرێته‌وه‌، ده‌شڵێت، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك باركۆدی نه‌بێت مووچه‌كه‌ی راده‌گیرێت.

سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی سیستمی بایۆمه‌تری و سكرتێری رۆژنامه‌وانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ رادیۆی نه‌وای راگه‌یاندوە: له‌م مانگه‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم مووچه‌ی هه‌ر مانگێك بێت كه‌ دابه‌شی بكات به‌ سیستمی بایۆمه‌تری ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە: له‌ یه‌كه‌م قۆناغدا كه‌رتی مه‌ده‌نی به‌و سیستمه‌ مووچه‌یان پێده‌درێت كه‌ له‌ فه‌رمانبه‌ران پێكهاتون ، له‌ قۆناغی داهاتوشدا كه‌رتی سه‌بازی و خانه‌نشینان به‌ سیستمی بایۆمه‌تری مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

ده‌رباره‌ی باركۆد وتویەتی: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌م مانگه‌دا باركۆدی نه‌بێت یاخود خۆی له‌ سیستمه‌كه‌ تۆمارنه‌كردبێت مووچه‌كه‌ی راده‌گیرێت.

سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی سیستمی بایۆمه‌تری راشیگه‌یاندوە: تا ئێستا زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و 202 هه‌زار كه‌س خۆیان له‌ سیستمی بایۆمه‌تری تۆماركردوه‌.


زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ