هونەرمەندان  
All
تۆیش وەرە با ھەموومان ھاوکاری تووشبوانی شێرپەنجە بین
  4 مانگ پێشتر

وەرزش


باخچە:

پڕۆژەی چرۆ  بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە،وەک کارێکی خێرخوازی ئێوارەی سبەینێ  شەممە یاریەکی دۆستانەی ڕێکخستووە لە نێوان ھونەرمەندە کۆمیدیەکانی شاری ھەولێر و سلێمانی (تیپی چەخماخە نوێ vs گەوارە).

بلیتی ھاتنە ژوورەوە بۆ ئەم یاریە ٣ ھەزار دینارە و کۆی پارەی کۆکراوەش لە چوارچێوەی پرۆژەی چرۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە دەبەخشرێت،یاریەکەش  لە یاریگای زانکۆی تایبەت بە یانەی نەورۆز کە ناسراوە کەمال سەلیم بەڕێوەدەچێت.

ئێوارەی ئەمرۆش ھونەرمەندانی کۆمیدی شاری ھەولێر گەیشتنە سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنیان بۆ رێکخرا.پێدەچێت کاپتنی تیپی چەخماخەی نوێ سلێمانی عیرفانی وەستا محمد و تیپی گەوارەی ھونەرمەندانی کۆمیدی ھەولێریش شەمۆ بێت.

بلیتی ئەم یاریە لە فامیلی مۆڵ و ماجیدی مۆڵ و قاوەخانەی کلتوری و چایخانەی شەعب و کتێبخانەی ئەندێشە دەست دەکەوێت و شوێنی تایبەت بە خێزان ئامادە کراوە.

زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ