هونەرمەندان  
All
بزانە بۆچەند یاری رۆناڵدۆ ڕاگیرا؟
  2 مانگ پێشتر

وەرزش


باخچە:

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی نزیک لە ریاڵ مەدرید بڵاویکردەوە،یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا  کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ٥ یاری سڕبکرێت، دوای ئەوەی ناوبژیوانی یارییەکە لە راپۆرتی خۆیدا نووسیویەتی: "دوای بەرزکردنەوەی کارتی سوور بەڕوویدا، رۆناڵدۆ بە شێوەیەکی سادە پاڵی پێوەناوم، وەکو ناڕازیبوونی لە بڕیارەکە".

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، ریال مەدرید تانە لە بڕیارەکە دەگرێت بۆ کەمکردنەوەی سزاکە، بە تایبەتی کارگێڕیی ریال مەدرید پێیانوایە کارتە سوورەکە ناھەقی بووە بەرامبەر رۆناڵدۆ.

رۆناڵدۆ شەوی رابردوو گۆڵێکی بۆ ریال مەدرید لە تۆڕی بارسێلۆنا تۆمارکرد و تیپەکەی یاریی چوونی جامی سوپەری ئیسپانیای بە ٣-١ گۆڵ لە نێو یاریگەی کامپ نوو بردەوە.

رۆناڵدۆ بەم سزایە، لە یاریی گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا، چوارشەممەی داھاتوو بەشدارنابێت، ھەروەھا لە ٤ یاریی لالیگای وەرزی نوێشدا بەشدارنابێت.
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ