هونەرمەندان  
All
لەم ھاوینەدا چۆن دڵنیا ببینەوە چێشتخانە و رێستۆرانتەکان خاوێنن؟ئایا چاودێری بەردەوام و توند ھەیە؟ئایاخواردنی سەر عەرەبانەکان بخۆین؟لیژنەکانی تەندروستی سلێمانی وەڵام دەدەنەوە
 6 ڕۆژ پێشتر

راپۆرت


باخچە:

سەڵامەتی و خاوێنی خۆراک لە چێشتخانە و رێستۆرانتەکان و لەسەر مێز عەرەبانەکان و چەندین شوێنی دیکە بە تایبەت لە وەرزی ھاویندا ،پرسێکی گرنگی رۆژە و ھەمووان دەیانەوێت دڵنیا ببنەوە ،ئایا لەگەڵ گەرم بوونی زیاتری ئاو و ھەوا، چی کراوە بۆ ئەوەی خەڵکان دڵنیا ببنەوە کاتێک دەچنە چێشتخانە؟.

لە بەشی دووەمی ئەم دیدارەدا لەگەڵ بەرێز لەشکر حەمید بەرپرسی لیژنەکانی تەندروستی بەرێوەبەرێتی تەندروستی سلێمانی و وەک ئەندازیارێکی بواری خۆراک گفتوگۆدەکەین، سەبارەت بە خاوێنی رێستۆرانتەکان و پشکنینی چێشتخانەکان و بوونی رێنمایی و سەلامەتی تەندروستی بۆ کارمەندان.



ھەروەک باس لەو سزایانەش دەکەین کە ئەم لیژنانە دیگرنە بەر، بۆ ئەوەی ئەو شوێنانەی خواردن دەفرۆشن بە ھاوڵاتیان سەلامەتی ڕەچاو بکەن و دوور بکەونەوە لە خراپی کوالێتی.
ئەم لیژنانە لە نوێترین ئاماریاندا ٤ شوێنیان داخستووە و ٨ حاڵەتی ئاگادارکردنەوەشیان نووسیوە ، بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرجەکانی تەندروستی دانراوەوە.

باخچە: سەبارەت بە ریستۆرانت و چێشتخانەکان و مەرجەکانتان بۆ ئەو کارمەندانەی تێیدا ئیش دەکەن قسە بکەین،ئایا چی کراوە بۆ ئەوەی کارمەندێکی شارەزا کار بکەن ؟
لەشکر حەمید: بەشێوەیەکی گشتی ئەو کەسانەی لەو شوێنانە کار دەکەن لە ریستۆرانتەکان،  گرفتێکی وایان نیە.. زۆرێک لە گرفتەکان کە دروست دەبن لە شوێنی ھەڵگرتنی خۆراک و کۆگاکانن.. بەشێکی کەمی پەیوەندی بەوەوە ھەیە کە کارمەندێک لە ریستۆرانتێک موخالەفە بکات.
بەڵام ئەمەوێت ئەوەتان پێبڵێم وەزارەتی تەندروستی بەرنامەی داناوە کۆرسی سەلامەتی خۆراک بخوێنرێت و پشکنینی تەواویان بۆ بکرێت و دواتر مۆڵەت بدرێت، وەک مەرجی پیشوەختە دەبێت بروانامەی ھەبێت.کۆرسی سەلامەتی خۆراکی خوێندبێت.. چۆن مامەڵه بکات و لە کوێ خواردن ھەڵبگیرێت..



باخچە: تۆ دەڵێیت ئێستا بکرێتە مەرجی پێدانی مۆڵەت ئایا پێشتر نەبووە؟
لەشکر حەمید: وەکو کارمەند نەکراوە بە مەرج.. وەکو شوێن کراوە کە مەرجی تەندروستی ھەبێت.. بەڵام وەک کارمەندنی چێشتخانە و ریستورانتەکە نەکراوە،ھەربۆیە دەبێت بۆ نزیکەی ١٥ رۆژ رێنمایی خۆراک دابنرێت.. تاوەک کارمەندێکی لانیکەم شارەزا لە کارەکەی خۆی لە چێشتخانەکان کار بکەن. 
وەک ووتم وەزارەت خەریکی کردنەوەی خولە بۆ ئەو مەبەستە و دەیەوێت لەمەودوا کارمەندێکی نمونەیی ھەبیت..

باخچە: رۆژ بە رۆژ چێشتخانەکان قەرەباڵغ تر دەبن... بەڵام ئێوەش ھەندێک شوێن دادەخەن بەھۆی سەرپێچیەوە؟
لەشکر حەمید: بەڵێ ئەوە ڕاستە تا شار فراوانتر بێت و ھاتنی گەشتیاران زیاتر بێت،خواردنگەکان خەڵکێکی زۆرتر ڕوویان تێدەکەن،ئەمە ش پێویستی بە چاودێری و بەدواداچوونی زیاتری لیژنەکانی ئێمەیە.

لێتان ناشارمەوە ھەندێک رێستۆرانت و شوێنی پێشکەشکردنی خۆراکمان ھەیە کە زۆر لێیان ڕازین و رێنماییە تەندروستیەکان وەک خۆی جێبەجێ دەکەن،بەڵام ھەندێک شوێن ھەیە بەردەوام ئێمە سەردانیان دەکەین بەھۆی ئەوەی لە رێنماییەکان لا دەدەن یاخود وەک پێویست پابەند نابن.
ھەربۆیە بەڵێ ئەوەی پابەند نابَیت سەرەتا ئاگادار دەکرێتەوە و دواتر داخستنمان ھەیە و پاشان رێگای یاسایی و دادگاش ھەیە،چونکە سەلامەتی ھاوڵاتیان لای ئێمە وەک لیژنەکان و بەڕێوەبەرێتی تەندروستی سلێمانی و خودی کاک دکتۆر میرانی بەڕێوەبەر و تەنانەت جەنابی وەزیری تەندروستی زۆر جەختمان لەوە کردووە .چاودێریەکان وورد و پشکنینەکان زیاتر بن,بە تایبەت بۆ ئەو کۆگایانەی خۆراکیان تێدا ھەڵدەگیرێت.



باخچە: دەتوانیت پێم بڵێیت چەند خواردنگا و چێشتخانە مۆڵەتی کارکردنیان ھەیە وەک تەندروستی؟
لەشکر حەمید:٢ ھەزار خواندنگا لە سلێمانی بە میللیەکان و بە گەشتیاریەکانیش مۆڵەتی تەندروستیان ھەیە ، لەگەڵ ئەو ژمارەیە شدا مەترسیەکان کەمترن..وەک پێشتریش ووتمان لەگەڵ بینینی کۆرسی زیاتر و پێدانی رێنماییدام.. ئەگەر کەسەکان شارەزاییان ھەبێت مەترسیەکان کەمتر دەبنەوە..
ھەر بۆیە ئەو حاڵەتەی ھەولێر کاتێک لە یەکێک لە چێشتخانەکانەوە خواردن بۆ کەمپی یوتو لە حەسەن شامی نزیک موسڵ ڕەوانە کرا بەھۆی ئەوە بووە.. کە کەسەکان نەیانزانیوە چۆن خواردنەکە ھەڵبگرن..

باخچە: چی زۆر گرنگە رێستۆرانت و چێشتخانەکان رەچاوی بکەن ؟ 
لەشکر حەمید: ھەمیشە ئێمە ووتەمان پەیاممان چ وەک لیژنەکان چ وەک خۆم وەک ئەندازیارێکی بواری خۆراک، بۆ ئەو شوێنانەی خواردن دروست دەکەن و گۆشت و سەوزە و کەرەستە جۆراوجۆرەکانی بەکار دەھێنن ئەوەیە کە لە شوێنی تەندروست خواردنەکانیان ھەڵبگرن،لە ناو بەراد لە ناو بەستەر لە شوێنێک پلەی گەرمی گونجاوی ھەبێت بۆ ھەڵگرتنی خۆراک.
ھەربۆیە نەزانینی چۆنێتی مامەڵە لەگەڵ خواردنەکان و ھەڵگرتنیان وەک مامەڵە لەگەڵ گۆشت و پەنیر دەبێتە ھۆی دروست کردنی کێشە و گرفت بۆ خۆیان ھاوڵاتیانیش بۆیە شێوازی خۆراک و ھەڵگرتنی زۆر گرنگە.. لە ڕووی میکرۆبی و ڤایرۆسیەوە.

باخچە:ئێوە چەند لیژنەتان ھەیە؟
لەشکر حەمید: ٣٠ لیژنەی تەندروستیمان ھەیە لە تەندروستی و خۆپاراستن،سەرو ٢٠ لیژنەی قایمقامیەتیش ھەیە،بە ھەموو ئەم لیژنانە ئێمە یەکتر تەواو دەکەین،بێگومان رۆژانەش ئاگاداری کاری یەکترین،سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی کە کەسێکی دڵسۆز و لێبراوە و نوێنەری ئێمەیە لە لیژنەی باڵای قایمقامیەت.
.

باخچە: ئایا ئێستا شوێنە گشتیەکان بێگومان مەبەست لێی خواردنگەکانە ھۆشیاریان پەیدا کردووە؟
لەشکر حەمید: شوێنە گشتیەکان وەعی زیاتریان پەیدا کردووە لە چاو جاران و شوێنە گشتیەکان ھاوکاری زیاتر و ھاوکاری ھاوڵاتیان زیاتر بووە،زۆربەی کاتەکان لیژنەکان دەگەرێن و ھاوڵاتیانیش ھاوکاری باشن، هاوكارى بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی و قایمقامی سلێمانییش بۆ کارەکانی ئێمە زۆر گرنگن،
جارێکی دیکە دەیڵێینەوە کێشەی گەورەمان لەگەڵ زۆرێک لە چێشتخانەکان و ریستورانتەکان ئەوەیە کە خواردنێک سەرف نابێت ھەڵدەگیرێت و بۆ کاتێکی تر ھەڵبەتە خواردنی سەر ئاگر مەبەستمانە.. وە رۆنیش رێگە نادەین دووبارە بێتەوە.. موادی سەرەتانی ھەیە. بۆیە خواردنی لێنراو نابێت ھەڵبگیرێت و سزای توندی ئەو شوێنانە دەدەین کە ئەو کارە دەکەن.وەک ووتیشم رۆنێک کە خواردنی پێ سوور کرابێتەوە ،نابێت ھەڵبگیرێت بۆ دووبارە بەکار ھێنانەوە .



باخچه: دیاردەیەکی تر ھەیە: خواردنی سەر عەرەبانەکان لە سەھۆڵەکە لای سینەماکان: ئەمانە چی ئەکەن؟ ئەو کەسەی خواردن دروست دەکات و پارەش وەردەگرێت.؟ئەمە گونجاوە؟
لەشکر حەمید: تا دەکرێت خواردنی دەستگێڕەکان و عەرەبانەکان نەخورێت باشترە،چونکە ناتوانین کۆنترۆڵیان بەتەواوی بکەین .. نەخۆشی کۆلێرا ئەگەری بڵاو بوونەوەی زۆرە..ئەوان دەستشۆریان نیە..وەک ووتت خواردن دروست دەکات و پارەش وەردەگرێت و مۆبایلیش بەکاردەھێنێت و زۆر کاری تریش دەکات و دەستیشی ناشوات و دەستشۆریشی لا نیە،  قەیرانی دارایش ھەیە ناتوانین رێیان لێبگرین..

باخچە: بەڵام نابێت ئەوانیش رەچاوی تەندروستی خەڵک بکەن؟
لەشکر حەمید: بەڵی وایە ئەوە لەسەر ھەموویەتی خواردنە دەستگێرەکان مەرجیان تێدا نیە و لە پشکنین دەرناچن، بە تایبەتی میکرۆبی و پشکنینە میکرۆ بیەکان.. ئەو کەسانەی لەوێ ئیش دەکەن ناتوانن دەستیان بشۆن نە سەڵامەتی کەسی ھەیە نە خواردنەکە تەندروستە.

باخچە: کاک لەشکر ئەگەر لە بەشی دووەمی ئەم دیدارەدا شتێکی دیکەتان مابێت بیڵێن؟
لەشکر حەمید:  ڕاستی ئەمەوێت ئاماژە بە شتێکی گرنگ بدەین ئەویش بۆ رێگری کردن لە بەکتریا و بەپێی رێنماییەکانی سەلامەتی خۆراک بۆ رێگری لە بەکتریا گرنگە ئەو ئامێرانەی بەکاردێت بە تایبەت چەقۆ و تەختەی وردکردن، رەنگەکەی بە پێی خۆراکەکان جیاواز بێت بۆ ئەوەی بە پێی خۆراکەکە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

رەنگەکان و خۆراک

۱.رەنگی سەوز بۆ سەوزە و میوە
۲.رەنگی شین بۆ ماسی
۳.رەنگی جگەری بۆ گۆشتی نەکوڵاو
٤.رەنگی قاوەیی و رەش بۆ گۆشتی کوڵاو
٥.رەنگی زەرد بۆ مریشک
٦.شینی کاڵ بۆ شیرەمەنی و نان



12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ

ریکلام بکە

[email protected]

07711540202

  له‌سه‌رهێڵ:  
  کۆی سه‌ردان:  
All Rights Reserved.