هونەرمەندان  
All
شیشی رەباتەی شەمعەی ئۆتۆمبێل چیە و کاری چیە لە ئۆتۆمبێل دا ؟
  3 مانگ پێشتر

زانست و تەکنەلۆجیا

باخچە

دیارە لە ئۆتۆمبێل دا چەندین پارچەی گرنگی هەیە . بەلام یەکێک لەو پارچە هەرە گرنگەی ئۆتۆمبێل کە زۆر جار ناومان بیستووە لە ئۆتۆمبێل دا و بەڵام هیچ کات نەمان زانیوە گرنگی ئەم شیشی رەباتەی شەمعەیە چیە و کاری چیە لە ئۆتۆمبێل دا  بەڵام ئێمە لەم خاڵانەی خوارەوەدا ڕوونمان کردۆتەوە بۆتان 

گرنگی شیشی رەباتەی شەمعە لە ئۆتۆمبێل 

١.  یەکێک لە هەرە گرنگیەکانی شیشیی رەباتەی شەمعەی ئۆتۆمبێل. ڕێک هێشتنەوەی بۆدی ئۆتۆمبێلە لەکاتی چاڵ و چۆل و تاسە ڕێک هێشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە لەسەر شەقام 

٢. یەکێکی تر له گرنگی شیشی رەباتەی شەمعەی بۆ ئۆتۆمبێل ئەوەیە کەوا  پارێزگاری لە هاوسەنگی هێشتنەوەی ئۆتۆمبێل دەکات لە کاتی پێچ کردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە لەکاتی خیرایی دا

٣. شیشی رەباتەی شەمعەی ئۆتۆمبێل کاردەکات بۆ  پارێزگاری و هاوسەنگی هێشتنەوەی تایەی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان لە کاتی ڕێک ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل 

٤. شیشی رەباتەی شەمعەی ئۆتۆمبێل کار دەکات بۆ وەرنەگەرانی ئۆتۆمبێل لە پێچەکاندا و هێشتنەوەی ئۆتۆمبێلەکە و . لەدەست نەدانی هاوسەنگی ئۆتۆمبێلەکە لە پێچەکاندا 

٥. گرنگیەکی زۆر گرنگی تری شیشی رەباتەی شەمعه ئەوەیە پارێزگاری دەکات لە درەنگ خراپ بوونی پارچەکانی تری ئۆتۆمبێل وەک بووش و بۆڵت و ڕۆت و دەبڵ و هید .....وە  یارمەتی دەرێکی زۆر باش و پاڕێزگاری لە هێشتەوەی و درەنگ خراپ بوونی ئەم  پارچانە دەکات کە باسمان کرد     

  لە کاتی دروست کردنی ئۆتۆمبێل دا کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل گرنگی یەکی تایەبەت بە شیشی رەباتەی شەمعەی ئۆتۆمبێل دەدەن 
دەشتوانین بڵێین یەکێکە لە هەرە پارچە گرنگەکانی ئۆتۆمبێل و کار دەکات بۆ بە پارێزگاری هێشتەوەی بۆدی ئۆتۆمبێل

*بەڵام لە کوردستان لە زۆرێک  لە ئۆتۆمبێلەکانی جۆری نیسان صنی یابانی و کۆری و پیکاپ ئەم شیشی رەباتەی شەمعەی لێ کراوەتەوە لە کاتی هاوردەکردنی ئەم ئۆتۆمبێلانە دا  نەبەستراوە ئەمەش بۆتە هۆی چەندین ڕوداوی هاتووچۆ لەو ئۆتۆمبێلانەدا لە کاتی خێرایدا و لەدەست دانی هاوسەنگی لە خێرایی زۆردا یان لەپێچەکاندا  کە بە هۆی نەبوون شیشی رەباتەی شەمعه لەو ئۆتۆمبێلانەدا  .

* زیانێکی تری نەبوون شیشی رەباتەی شەمعە لەم ئۆتۆمبێلانەدا بۆتە هۆی زووتر خراپ بوونی پارچەکانی ئۆتۆمبێلەکانیان و وەک بووش و بۆڵت و ڕۆت و دەبڵ و هید ...    
    

بەڵام هەوڵێکی دڵ خۆشکەریش بۆ ئەو شۆفێرانەی لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەیان هەیە کەوا باسمان کرد .ئەگەر ئۆتۆمبێلەکانیان ئەم شیشە رەباتەی پێوە نیە. ئێستا لە بازارەکانی پارچەی ئۆتۆمبێل دەتوانن شیشی رەباتەی شەمعەیە بە دەست بخەن و دەتوانن بیبەستن بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان و بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان زیاتر سەلامەتی بدا بە شۆفێری و لێخورین لەسەر لەسەر شەقامەکان 

 نووسینی / کارۆخ ساڵح حەسەن مەردۆخی
سەنتەری بڵانص و میزانیەی کارۆخ 
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ