نرخ و تایبەتمەندییەکی ئایفۆن ھەشت ئاشکرا دەبێت
ڕاپۆرتێکی تەکنۆلۆژی، نرخ و تایبەتمەندییەکی مۆبایلی زیرەکی ئایفۆن ھەشت ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/2/2017، ماڵپەڕی (gadgets.ndtv) ڕاپۆرتێکی تەکنۆلۆژیی نوێی بڵاو کردووەتەوە، لە ڕاپۆرتەکەشدا ھێما بۆ ئەوە کراوە، کە دوگمەی لاپەڕەی سەرەکیی لەسەر ئایفۆن ھەشت لادەبردرێت.

لە ھەمان ڕاپۆرتدا، پێشبینی کراوە، نرخی مۆبایلی زیرەکی ئایفۆن ھەشت لە سەرووی ھەزار دۆلاری ئەمەریکییەوە بێت.

تا ئێستا کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی، سەبارەت بە نرخ و لابردنی دوگمەی سەرەکی، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو نەکردووەتەوە، ھەروەھا کاتی نمایشکردنیشی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام لە چەند ڕاپۆرتێکی تەکنۆلۆژیی دیکەدا پێشبینی کراوە، لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا، ئایفۆن ھەشت نمایش دەکرێت.
 بینین:   30002
 2/17/2017 9:58:07 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   4626
  کۆی سه‌ردان:   247539431
All Rights Reserved.