پیا بۆ وەستاندنی خوێنبەربوونی لووت
خوێنبه‌ربوونى لووت حاڵه‌تێكى ئاسایییه‌ زۆر جار ده‌توانرێت له‌ ماڵه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى خوێنبه‌ربوون ته‌نیا له‌یه‌ك كوونه‌ لووته‌وه‌ دروست ده‌بێ، به‌ڵام به‌هۆى گه‌ڕانه‌وى ئه‌و خوێنه‌ و ڕۆیشتنى بۆ  ئه‌و كوونه‌لووتى تر به‌مه‌ش وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ هه‌ردوو لاوه‌ تووشى خوێنبه‌ربوون ده‌بێت.

گرتنى لووت،  چاره‌سه‌ری زۆر هه‌ن خه‌ڵكی له‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ وه‌ستانى خوێنبه‌ربوونى لووت، به‌ڵام به‌ گرتنی لووت ده‌توانن به‌ ئاسانی و ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆتایی به‌ خوێنبه‌ربوونه‌ دێنێت،   گرتنى لووت ڕێگه‌ له‌ خوێنبه‌ربوونه‌كه‌ ده‌گرێ و فشار ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و موولوله‌ خوێنانه‌ى كه‌ له‌ لووتدا هه‌ن به‌مه‌ش خوێن به‌ربوونى لووت ده‌وه‌ستێت.

 له‌كاتى خوێن به‌ربوونى لووتدا پێویسته‌ ڕاسته‌وخۆ دابنیشین سه‌رمان كه‌مێك بۆ خواره‌وه‌ ڕابگرین، نابێ له‌كاتى خوێنبه‌ربووندا سه‌رمان بۆ دواوه‌ ببه‌ین، ئه‌مه‌ مه‌ترسى دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و خوێنه‌ بۆ ناو ده‌م و سه‌ره‌نجام ڕشانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

 بۆ ماوه‌ى 5 بۆ 10 خوله‌ك لووتان توند بگرن و به‌ده‌م هه‌ناسه‌ بده‌ن و پاشان ئه‌و فشاره‌ى كه‌ له‌ سه‌ر لووتتان دروستى ده‌كه‌ن لایبه‌رن و بۆ ماوه‌ى پێنج خوله‌ك به‌ هێمنى دابنیشن.

ئه‌گه‌ر هاتوو به‌م كرداره‌ خوێنبه‌ربوونه‌كه‌ نه‌وه‌ستا، پێویسته‌ هه‌مان ڕێگه‌ دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ تا ڕێگه‌ له‌ خوێنبه‌ربوونه‌كه‌ ده‌گرن.

پیاز، یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا و سه‌رسوڕهێنه‌ر یارمه‌تى مه‌یینی خوێن ده‌دات و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌  ڤیتامین C ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كی ده‌بێ تا خوێنبه‌ربوون له‌ موولووله‌كانی خوێن بوه‌ستێنێت،  به‌كارهێنانی پیازیش بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوون به‌ دوو شێوه‌ ده‌بێ كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:

ڕێگه‌ى یه‌كه‌م: پیازێك له‌ت ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌ قه‌باره‌ى ئه‌ستوور . له‌ ژێر لووتتان دایبنێن و بۆنه‌كه‌ی هه‌ڵمژن . له‌ ماوه‌ى نیو خوله‌كدا خوێنبه‌ربوونه‌كه‌ ده‌وه‌ستێنێت.

ڕێگه‌ى دووه‌م: دوو بۆ سێ دڵۆپ ئاوی پیاز بكه‌نه‌ نێو لووتتانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر خوێنبه‌ربوون له‌ یه‌ك لای لووتتان بوو بیكه‌نه‌ ئه‌و و ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لا بوو ئاوی پیاز بكه‌نه‌ هه‌ردوو كونی لووته‌وه‌، ئه‌مه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر سیحری و به‌خێرایی خوێن ده‌مه‌ێنێ و كۆتایی به‌ خوێنبه‌ربوون ده‌هێنێت.

پزیشكان ده‌ڵێن، سه‌هۆڵیش رۆڵێكى گرنگى هه‌یه‌ له‌ وه‌ستانى خوێن و ته‌سككردنه‌وه‌ى موولووله‌كانى خوێن و یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردن ده‌دات ( ئه‌گه‌ر لووت بریندار بێت) .
به‌ دانانى پارچه‌ سه‌هۆڵێك له‌سه‌ر لووتان بۆ ماوه‌ى چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌بێته‌ هۆى مه‌یاندنى ئه‌و خوێنه‌ى كه‌له‌ موولووله‌كانى خوێنه‌وه‌ دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ى لووت. ئه‌گه‌ر هاتوو دوای به‌كارهێنانى ئه‌م ڕێگه‌یانه‌ خوێن به‌ربوون هه‌ر به‌رده‌وام بوو، پێویسته‌ سه‌ردانى پزیشك بكه‌ن و لای پزیشك چاره‌سه‌رى پێویس وه‌رگرن كۆتایی به‌ خوێنبه‌ربوونی لووت بهێنن.

سه‌رچاوه‌/ getholistichealth
وشە
 بینین:   32421
 2/17/2017 12:45:18 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   4612
  کۆی سه‌ردان:   247539336
All Rights Reserved.