بەم جۆرە بۆنی ماسی لەماڵەکەت ببڕە
اسی بەژەمە خۆراکییە خۆشەکان دادەنرێت بەوپێیەی فسفۆر و مادەی زیانبەخشی دژە ئۆکسان و چەندین کانزا و ڤیتامینی تێدایە کەلەش پێویستییەتی.

بەڵام لێنانی ماسی بۆنێکی ناخۆش دەردەکات کەماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە لەنێو چێشتخانەدا، لەوبارەیەوە وێب سایتی (دەیلی مەیل) چەند رێگایەکی خستۆتە روو بۆ نەھێشتنی بۆنی ماسی لەناوماڵدا: 

١- یەکسەر لێنانی ماسی چونکە ھەرچەند بمێنێتەوە زیاتر بۆنەکەی ناخۆش دەبێت. 

٢- ماسی بکە شیرەوە: ئەمەش رەنگە سەیر بێت بەڵام بۆنی ناخۆشی ماسی ناھێڵێت لەرێی مادەی کازینەوە کەلەنێو شیردا ھەیە و جۆرێکە لەپرۆتین کەبە(سێیەم میسیلی ئەمین)ەوە دەلکێت کەخۆی ھۆکاری ئەم بۆنەیە. 

٣- پەتاتە پارچە پارچە بکە و خوێی تێ بکە و ماسیەکەی تێ بکە بەر لەلێنانی. 

٤-ھەوڵ بدە بۆنی خۆش بڕێژیت وەک بۆنی قاوە یان چا یان نەعنا.

٥-پارچەیەک لیمۆ لەت بکە لەناوەراست و بیکوڵێنە تا ١٠ دەقیقە لەنێو چێشتخانەی ماڵەکەتدا.

٥- ئەگە رتۆ فرن بەکاردەھێنیت بۆ گەرمکردنی ماسی ئەوا دەبێ خاولییەکی تەڕ بەئاو و سابون بخەیتە نێو فرنەکە و با چەند دەقیقەیەک گەرم بێت پاشان کەساردبۆوە بۆنە ناخۆشەکە ناھێڵێت.

ئێس ئێن ئێن
 بینین:   29698
 2/16/2017 9:26:38 PM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   2881
  کۆی سه‌ردان:   262671749
All Rights Reserved.