ئەڤین ئاسۆ وازدەهێنێت؟
خانمە پێشکەشکاری بەناوبانگی کورد، ئەڤین ئاسۆ ئاشکرایدەکات کە بە تەما نییە واز بهێنێت بەڵام دەیەوێت وەرزی ئایندە بۆ ماوەیەک لە کارەکەی دووربکەوێتەوە.

لە میانی بەرنامەی یەکەمی ئەم وەرزەی خۆی، ئەڤین ئاسۆ، پێشکەشکاری بەرنامەی ئەڤین ئاسۆ، لە لایەن پێشکەشکاری بەرنامەی لایک مەگەزینەوە پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ڕاستە دەڵێن وازدەهێنیت، ئەو ڕەتی کردەوە.

ئەڤین ئاسۆ وتی "دەمەوێت ئەو دەموچاوە نوێیانەی کە لە نێت تی ڤی دەردەکەون، پێشبکەون تا بتوانم ساڵی ئایندە بۆ ماوەی ساڵێک لە شاشەکان دووربکەومەوە".

ئەڤین لە ساڵی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو.

دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.

سپی
 بینین:   69324
 2/15/2017 10:01:30 PM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   4551
  کۆی سه‌ردان:   247539277
All Rights Reserved.