روەکییەکان کەمتر بیر لە خۆکوشتن دەکەنەوە
نوێترین توێژینەوەی زانستی ئاشکرایکردوە، ئەو کەسانەی روەکین و بە بەردەوامی پشت بە خواردنی میوە و سەوزە دەبەستن، کەمتر بیر لە خۆکوشتن دەکەنەوە و لەروی دەرونیشەوە ئارامترن.

 ئەو توێژینەوەیە کە لەلایەن ژمارەیەک زانای ژاپۆنییەوە ئەنجامدراوە و ماوەی (نؤ) ساڵی خایاندوە، دەرکەوتوە روەکییەکان کەمتر بیر لە خۆکوشتن دەکەنەوە.

بە وتەی زاناکان، زیاتر لە (90) هەزار کەس لەو توێژینەوەیەدا بەشدارییان کردوە، کە تەمەنیان لە نێوان (45) بۆ (74) ساڵدایە و دەرکەوتوە روەکییەکان بە دو هێندە کەمتر لەوانەی گۆشتخۆرن بیر لە خۆکوشتن دەکەنەوە.

توێژینەوەکە هۆکاری ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی، کە روەکییەکان لەرێگەی ئەو خۆراکانەی دەیخۆن کەمتر توشی نەخۆشی درێژخایەن دەبن، بە پێچەوانەی گۆشتخۆرەکانەوە کە زیاتر روبەڕوی خەمۆکی و هەندێک نەخۆشی دیکە دەبنەوە و ئەوەش وا دەکات کە زیاتر بیر لە خۆکوشتن بکەنەوە.


 بینین:   18869
 2/15/2017 10:37:41 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   2876
  کۆی سه‌ردان:   262671719
All Rights Reserved.