ئەم گیراوە سروشتیە بەکاربێهنە دەموچاوت دەگەشێتەوە
ھەندێک کەس بەھۆکاری جیاواز، گه‌شی دەموچاویان نامێنێت، یان پێستی دەموچاوی ڕەش دەبێت، بەم شێوه‌یه‌ی لێره‌دا باسی ده‌كه‌ین دەتوانن ئەم کێشەیان چارەسەر بکەن.
 
بۆ ئەوەی دووبارە پێستی دەموچاوت گه‌ش بکەیتەوە، تەنیا پێویستت بە شەکر و ئاوی لیمۆیە، ئەمەش یەکێکە لە ڕێکارە سرووشتی و ئاسانەکان،کە سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە دەبێت، کە دەیانەوێت پێستی دەموچاویان بریسکەدار و جوان بکەن.
 
سەرەتا پێویستە گیراوە سرووشتییەکە ئامادە بکەیت، یەکەم ھەنگاو ئاوی یەک لیمۆ دەربھێنە، دواتر لەگەڵ کەوژکێک شەکر تێکەڵی بکە، کە گیراوەکەت ئامادە بوو، لەسەر دەموچاوتی بدە.
 
دواتر بۆ ماوەی چەند خولەکێک بوەستە تا گیراوەکە لەسەر دەموچاوت وشک دەبێتەوە، ئینجا بە ئاوێکی شلەتێن دەموچاوت بشۆ، لە کۆتاییشدا بە پەڕۆیەکی نەرم دەموچاوت بسڕەوە.
 
بە دووبارە کردنەوەی ئەم ڕێکارە سرووشتییە سوودێکی زۆر بەدەست دەھێنیت، لە ماوەیەکی کەمیشدا دەموچاوت دووبارە ده‌گه‌شێته‌وه‌ و ڕەنگی پێستیشت جوانتر دەبێت.

 بینین:   44758
 2/15/2017 2:25:23 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   4565
  کۆی سه‌ردان:   247539367
All Rights Reserved.