پێکهاتەیەک لە میوە بۆ رزگار بوون لە پێستی چەور
باخچە
زۆرێک لە ئێمە بە هۆی چەوری پێستمانەوە بێزار بووین و بە دوای رێگایەک ئەگەرێین بۆ رزگار بوونمان لەم کێشەیە،روو ئەکەینە بەکارهێنانی جۆرەها دەرمان و پاک کەرەوە سابوون کە زیانێکی زۆری هەیە بۆ پێستی رووخسارمان دوور نیە تووشی چەندەها نەخۆشی پێست ببین بە هۆیەوە بۆیە لێرەدا بە هۆی پێکهاتەیەکی سرووشتیەوە هەوڵ ئەدەین لەم کێشەیە رزگارمان بێت.

پێکهاتەکان:
٢ لیمۆ 
١ پرتەقاڵ
١ سێو
١ خەیار
٢ کەوچکی چێشت ئاوی گوڵ { لە لای ئەوانەی گژوگیای سروشتی ئەفرۆشن دەست ئەکەوێت }

ئامادەکردن و بەکارهێنان :
هەموو پێکهاتەکان پاک ئەکرێن پاشان پێکەوە بە مەکینەی کارەبایی ئەهاردرێن و وەکو گیراوەیەکیان لێ یەت ، پاشان ئاوی گوڵەکە ئەکرێت بە سەریانداو لە ناو شووشەیەکدا هەڵئەگرێت ، بۆ هەر جارێکی بەکار‌‌هێنان ٣٠ خولەک بە رووخسارتەوە جێ ی بهێڵە ، پاشان جوان بیشۆ زۆر بەکار هێنانی زیانی نیە ، هەرکات هەست کرد چەوری پێستت کەم بۆتەوە درەنگتر بەکاری بهێنە ، وا باشە رێژەیەکی زۆر لەم پێکهاتەیە ئامادە نەکرێت چوونکە بە تازەیی سوودی زیاترە وە زووش تێک ئەچێت بۆیە هەرکات هەست کرد بۆنەکەی گۆرراوە بەکاری مەهێنە و پێکهاتەیەکی تازە درووست بکە.

 بینین:   20983
 2/11/2017 10:41:52 PM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   4634
  کۆی سه‌ردان:   247539358
All Rights Reserved.