چۆن چاره‌سه‌ری زبری پانی پێ ده‌كه‌یت؟!
زۆربه‌ی خانمان به‌ تایبه‌تی له‌ وه‌رزی پایزدا دووچاری قه‌ڵشین و زبری پانی پێیه‌كان ده‌بن. لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ گیراوه‌یه‌كی سروشتی ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی:


كه‌ره‌سته‌كانی:

ـ 2 كه‌وچك شه‌كری قاوه‌یی

ـ كه‌وچكێك ئاوی لیمۆ

ـ كه‌وچكێك هه‌نگوین

ـ كه‌وچكێك زه‌یتی زه‌یتون


شێوازی به‌كارهێنانی:

له‌ ده‌فرێكدا گشت ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ن .

ـ سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی 10 – 15خوله‌ك پێیه‌كانتان له‌ناو ئاوی گه‌رم دابنێن تا نه‌رم ده‌بێته‌وه‌.

ـ ئه‌م گیراوه‌ به‌ شێوازی بازنه‌یی به‌ ده‌ست له‌ پێیه‌كانتان بده‌ن، دواتر بیشۆن.

ـ ئه‌م گیراوه‌ ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی خانه‌ مردووه‌كانی پێست.

 بینین:   18773
 2/8/2017 11:33:45 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   4572
  کۆی سه‌ردان:   247539374
All Rights Reserved.