ماڵپەرێکی جیهانی کاتی بەفربارینی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند

ماڵپەرێکی جیهانی بە ناوی (weather) لە نوێترین پێشبینی خۆیدا دەڵێت بەفرێکی زۆر لە چەند پارێزگایەکی هەرێم دەبارێت.

بەپێی پێشبینی ماڵپەرەکە لە هەفتەی داهاتوودا لە هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک بەفر دەبارێت و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوە کردوە لە پارێزگای دهۆک لە رۆژی چوارشەممەوە 14ی کانوونی یەکەمی 2016وە بەفر دەبارێت و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت سەنتەری شارەکەش بگرێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو لە پارێزگای سلێمانی لە رۆژی چوارشەممە 14ی کانونی یەکەمەوە باران دەبارێت و ئەگەری بەفر بارینیش هەیە لە رۆژی هەینیدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

 

 بینین:   32786
 12/10/2016 1:24:14 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   13297
  کۆی سه‌ردان:   239602061
All Rights Reserved.