وێنەیەکی ئەم دایکە 20 هەزارجار لە فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە
هەمودایکانی لە هەڵگرتنی منداڵەکانیان لە چێشتخانە ئاگادار کردۆتەوە و ئاشکرای کردووە ئەو شوێنە بۆ منداڵەکان سەلامەت نیە .

پاش ئەوەی لە چێشتخانەی ماڵەکە خەریکی خواردن ئامادەکردن دەبێت، لەوکاتەدا بوخارێک دەتەقێتەوە و سەر سنگی و بەشێکی ڕوخساری دەسوتێت، دایکەکە ئاشکرایکردووە ئەگەر وەک هەموجارەکانی تر منداڵەکەی لەباوەشدا بوایە توشی سوتان دەبوو ئەگەری ئەوەش هەبوو گیان لەدەستبدات .

دایکەکە ناوی"مولی لاسندریس"ەو وتویەتی بەخۆشبەختیەوە ئەو شەو منداڵەکەی خەوتبوو و لەکاتی خواردن ئامادەکردن منداڵەکەی پێنەبوو، دووپاتیشی کردۆتەوە بۆئەوەی دایکان ئاگاداری منداڵەکانیان بن وێنەکەی بڵاوکردۆتەوە .

لەکاتی تەقینەوەی بوخارەکە زۆرترین زیان بە سنگی دایکەکە کەوتووە و ئەوەش ئەو شوێنەیە دایکان منداڵەکانیان لەباوەشیان دادەنێن ، وێنەکە ٢٠ هەزار جار لە فەیسبوک لەلایەن خەڵکەوە بڵاوکراوتەوە .
 بینین:   35067
 12/9/2016 10:24:24 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   4007
  کۆی سه‌ردان:   262038039
All Rights Reserved.