تەنها بەم گیراوە سروشتییەو لە ماڵەوە ددانەکانت وەک بەفر سپی بکەرەوە
زۆربەی خەڵکی ئارەزوی ئەوەدەکەن ددانەکانیان سپی و گەشاوەبێت بۆ ئەوەی بتوانن بە متمانەوە زەردەخەنە بکەن و پێبکەنن. 
بەهۆی خۆراک و خواردنەوە ڕەنگاوڕەنگەکانەوە، زۆرێکمان دووچاری گرفتی زەردبوون و کلسگرتنی ددانەکان دەبینەوە، شتنی و پاکردنەوەی ددانەکانیش لە لای پزیشکی تایبەت، هەم تەندروست نیە ئەگەر زوو زوو بکرێت، هەم بڕەپارەیەکی زۆری تێدەچێت. 
بەڵام بۆچی پارە و کاتی خۆمان بەفیڕۆبدەین، ئەی بۆ نەیەین بە ڕێگەیەکی سروشتی چارەسەری زەردبوونی ددانەکان بکەین؟ ماڵپەری (beyoungbegreen) بڵاوی دەکاتەوە کە دەتوانرێت تەنها بە سرکەی سێو ددانەکان پاکبکرێتەوە. 
سرکەی سێو دوو سودی بنچینەی بۆ نێودەم هەیە: یەکەم ددانەکان سپی دەکاتەوە و پەڵە ڕەنگەکانی لێدەکاتەوە، دووەم، بەکتریا زیانبەخشەکانی نێودەم دەکوژێت و بۆنی دەم خۆش دەکات. 

چۆن سرکەی بۆ سپیکردنەوەی ددان بەکاربهێنین: - 

-  نیو کەوچکی چێشت سرکەی سێو بخەرە پەرداخێک ئاوەوە، تێکەڵی بکە و پاشان لەدەمی وەربدە و بە فڵچە لە ددانەکانتی بدە. 

تێبینی: ترشی سرکەی سێو کاریگەری خراپ دەکاتە سەر ددانەکان ئەگەر بە تەنها بەکاربێت، بۆیە هەمیشە لەگەڵ ئاو تێکەڵی بکە. 

 بینین:   125938
 12/6/2016 11:05:14 PM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   10971
  کۆی سه‌ردان:   261017732
All Rights Reserved.