بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە کونیلەکانی پێستی ڕوخسارت بکە
زۆرکات ئەوانەی کە پێستیان چەورە، بەدەست گرفتی بوونی کونیلەی وردی پێستی ڕوخساریانەوە دەناڵێنن و پەنا بۆ چەندین کرێم و مەکیاج دەبەن تەنها بۆ ئەوەی بیانشارنەوە.

شارەزایانی بواری جوانکاری ئاماژە بەوە دەکەن کە دەکرێت بە ڕێگەی سروشتی و بە پارێزگاریکردن لە تەندروستی پێست، بۆ هەمیشە لەو کونیلانە ڕزگارمان ببێت. 

بفەرموون بەم ڕێگە سروشتیانەی لای خوارەوە، بۆهەمیشە لەو کونیلانە ڕزگارتان ببێت: 
1- سۆدە و ئاو :
دوو کەوچکی چا سۆدە و دوو کەوچک ئاو تێکەڵ بکە بە باشی، پاشان گیراوەکە لە دەموچاوت بدە و بۆ ماوەی 15 خولەک بەجێی بهێڵە تا وشک دەبێتەوە، پاش ئەوەی ماسکەکە توند دەبێتەوە و وشوک دەبێتەوە، بە ئاوی سارد ڕوخسارت بشۆ و پاکی بکەرەوە. 

2- سپێنەی هێلکە و ئاوی لیمۆ: 
ماسکە سروشتیەکەت لە ئاوی لیمۆ و سپێنەی هێلکە ئامادە بکە، سەرەتا سپێنەی دوو هێلکە بهێنە پاشان چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆی بکە بەسەردا، ئەو گیراوەیە بدە لە ڕوخسارت و بۆ ماوەی چەند خولەکێک تاوەکو وشک دەبێتەوە بەجێی بهێڵە. دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ، ئەو گیراوەیە پێستی ڕوخسار توند دەکاتەوە و کونیلەکانی پێستیش وندەکات. هەوەها گیراوەکە خانە مردوەکانی پێست و چەوریە زیادەکانیش لادەبات.

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ هێشتەنەوەی پێستی دەموچاو بە گەشی و پارێزگاریکردن لە پێستی ڕوخسارت: - 
1- ڕۆژانە بڕێکی زۆر ئاو بخۆرەوە ، خواردنەوەی ئاوی زۆر دەبێتەهۆی بەتەڕی هێشتنەوەی پێست و جوانکردنی و نەهێشتنی خاڵی ڕەش. 
2- دوور بکەوەرەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی خۆر چونکە تیشکی خۆری بەهێز دەبێتە هۆی تێکدانی پێست و چرچ کردن و دروستکردنی خاڵی ڕەش. 
3- هەوڵ بدە وەرزش بکە، وەرزش سوڕی خوێن ئاسان دەکات و دروستبوونی خانەی نوێ بۆ پێست و لابردنی خانووە مردووەکان ئاسان دەکات. 
 بینین:   37165
 12/6/2016 11:03:38 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   4620
  کۆی سه‌ردان:   247539198
All Rights Reserved.