بەڤیدیۆ.. بەم ڕێگایە فتیلی سۆپا پاک بکەرەوە
کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر فتیلی سۆپا پاک نەکەیتەوە، فتیلەکەی بە باشی ئاگر ناگرێت و بۆنیشی دێت، بۆیە پێویستە جار جار پاکی بکەیتەوە.

ئەگەر فتیلی سۆپای ماڵەکەت کۆن بووە، یان بۆ ماوەیەکی زۆرە پاکت نەکردووەتەوە، کاتێک سۆپاکە پێ دەکەیت، بۆنی دێت و بە باشی ئاگر ناگرێت، بۆیە پێویستە بە ڕێگایەکی ئاسان خاوێنی بکەیتەوە.

سەرەتا بە دەرنافیز برغووەکانی پارچەکانی دەرەوەی سۆپاکە بکەرەوە، پاشان پەنجەوانەیەک لەدەستت بکە و بە پەنجەکانی دەستت، تا بەشی خوارەوەی فتیلەکە بەدیار دەکەوێت، بەشی سەرەوەی فتیلی سۆپاکە لابەرە و پاکی بکەرەوە، لە کۆتاییشدا پارچەکانی سۆپاکە، ببەستەرەوە.

بە ئەنجامدانی ئەم ڕێگایە، فتیلی سۆپاکەت باشتر ئاگر دەگرێت، ھەروەھا بۆنی سۆپاکەشت کەمتر دەبێتەوە.



 بینین:   44372
 12/6/2016 3:37:02 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   5082
  کۆی سه‌ردان:   262386420
All Rights Reserved.