به‌م 8 تاكتیكه‌دا كه‌سی درۆزن بدۆزه‌ره‌وه‌

كاتێك قسه‌ی بۆده‌كه‌یت سه‌یری تۆ ناكات و سه‌ری به‌ملا و لادا ده‌جوڵێنێت.

كه‌سی درۆزن هه‌ناسه‌ی توند ده‌بێ و ده‌نگی نزمده‌بێت و شانه‌كانی ده‌باته‌ ناوه‌وه‌.

زۆرجار بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌كی درۆی تێدا نه‌دۆزیته‌وه‌ هه‌وڵده‌دات به‌ رێكی و ره‌قی بوه‌ستێت.

زۆر به‌ ئه‌سته‌م ده‌توانن بابه‌ته‌كه‌ باسبكه‌ن چونكه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن نه‌ك ته‌نها تۆ به‌ڵكوو قه‌ناعه‌ت به‌خۆشیان بكه‌ن كه‌ قسه‌كه‌یان ڕێی تێده‌چێت.

چاوه‌كان زۆر شتت پێده‌لێن له‌سه‌ر كه‌سی درۆزن، بۆیه‌ هه‌ركات هه‌وڵیدا چاوت له‌سه‌ر لابدات بزانه‌ كه‌ ڕاستیه‌كت لێ ده‌شارێته‌وه‌.

لێوگه‌ستن یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ دیارترین هێماكانی كه‌سی درۆزن.

به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسیه‌كیان له‌سه‌ربێت ده‌ستیان له‌ نزیك سه‌ریانه‌وه‌ ڕاده‌گرن یاخود وا ده‌رده‌كه‌ون كه‌ هه‌وڵه‌ده‌ن به‌رگری له‌ مه‌ترسیه‌ك بكه‌ن كه‌ دێته‌ سه‌ریان.

زۆركات ده‌ست به‌ ده‌میانه‌وه‌ ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی باشتر درۆكانیا ڕێك بخه‌ن و قسه‌ ده‌رنه‌په‌رێنن.

 بینین:   32916
 12/5/2016 5:37:01 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   4004
  کۆی سه‌ردان:   239423045
All Rights Reserved.