خۆشترین 10 بۆنی هێوركه‌ره‌وه‌ و دڵخۆشكه‌ر
ئایه‌ ده‌زانیت بۆن ده‌توانێت مرۆڤ دڵخۆش بكات و هێوری بكاته‌وه‌، ئه‌م بۆنانه‌ی له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین باشترین 10 بۆنن به‌ بڕوای شاره‌زایان كه‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ هه‌یه‌ بۆ هێوركردنه‌وه‌.
بۆنی كتاب: 
بۆنی كتاب وه‌ك بینینی جوانترین خه‌ون و دامه‌زرێنه‌ری ئاشتیخوازترین خه‌یاڵه‌، دڵخۆشی به‌ مرۆڤ ده‌دات.
بۆنی قاوه‌:
هه‌رچه‌نده‌ دڵنیای كه‌ شوشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی قاوه‌ت له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌یه‌، ئاره‌زووی كڕینی هه‌ندێكی دیكه‌شت هه‌یه‌، ئامانج ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌لای دوكانی قاوه‌دا ده‌چیت، بۆنی قاوه‌ی تازه‌ له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌یته‌وه‌، چونكه‌ بۆنی قاوه‌ دڵخۆشكه‌ره‌.
بۆنی لیمۆ:
بۆنی لیمۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ماسولكه‌كان باشه‌.
بۆنی ڤانێلا:
له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ بۆنی ڤانێلا به‌دڵخۆشكه‌ر به‌ناوبانگه‌ و ده‌روونی مرۆڤ به‌رز ده‌كاته‌وه‌.
بۆنی نان:
بۆنی نانی تازه‌ مرۆڤی تێریش حه‌یران ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌ شێوه‌یه‌ك ئارامی به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت كه‌ سه‌رسامكه‌ره‌.
بۆنی نه‌عناع:
هێزی چالاكی هه‌یه‌ و وزه‌ به‌خشه‌.
بۆنی خۆڵ:
دوای باران بارین هه‌وایه‌كی بۆن خۆش ده‌وروبه‌ر داده‌گرێت، ئایا كه‌س هه‌یه‌ ئه‌و بۆنه‌ی لا خۆش نه‌بێت؟
بۆنی دارچین:
بۆنێكی هێوركه‌ره‌وه‌یه‌ و هێزی هه‌وه‌ز بزوێنی هه‌یه‌.
بۆنی نارج:
وه‌ك پرته‌قاڵ و لاله‌نگی به‌یانیان له‌ جیاتی چا، په‌رداخێك ئاوی پرته‌قاڵ بخۆره‌وه‌، هه‌م به‌ وزه‌وه‌ ده‌ست به‌رۆژ ده‌كه‌یت، هه‌میش نیگه‌رانی له‌ناو ده‌بات.
بۆنی له‌ڤانتا: 
له‌ڤانتا هێزی ئاره‌مگری هه‌یه‌ بۆیه‌ ئه‌م گوڵه‌ ره‌نگ مۆره‌ له‌ ژێر سه‌رت دانێی خه‌وێكی ئارام ده‌كه‌یت.


سه‌رچاوه‌: takvim
 بینین:   16844
 12/4/2016 9:37:02 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   6803
  کۆی سه‌ردان:   248057520
All Rights Reserved.