كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا پێشبینییەكانی خۆی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی كوردستان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوەكە هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشه‌م لە هه‌موو شاره‌كانی كوردستان باران ده‌بارێت و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ور ده‌بێت. بەرزترین پلەی گەرماش 8 بۆ 14 پلە هه‌ولێر تۆمار ده‌كرێت، نزمترینیش له‌ شاری دهۆك ده‌بێت به‌  7 بۆ 11 پله‌ی سلیزی.