فەیسبووك شوێنەكانی ئینتەرنێتی بەخۆڕاییت بۆ دەدۆزێتەوە
تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، لە یەكێك لە نوێترین تایبەتمەندییەكانیدا، خزمەتگوزارییەكی نوێ دەخاتە بەردەستی بەكارهێنەرانی، كە بە هۆیەوە دەتوانن نزیكترین ئەو شوێنانە بدۆزنەوە كە ئینتەرنێتی وای فای بە خۆڕایییان تێدا كراوەتەوە.

ئەو خزمەتگوزارییەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە، بە ناوی "Find Wi-Fi"یە و لە توانایدا هەیە هەموو ئەو خاڵانە بدۆزێتەوە كە تۆڕی ئینتەرنێتی بە خۆڕایییان لێوە پەخش دەكرێت.

ئەو تایبەتمەندییە نوێیەی فەیسبووك، دەتوانرێت بە سیستەمی iosی ئایفۆن و ئایپادەوە سوودی لێ وەبگیرێت و بەكار بهێنێت، بەڵام تا ئێستە نازانرێت كە ئاخۆ دەتوانرێت لە رێگەی سیستەمی ئەندرۆیدیشەوە سوودی لێ وەبگیرێت یان نا.

كۆمپانیای فەیسبووك تا ئێستە ئاشكرای نەكردووە، كە لە چ رێكەوتێكەوە ئەو خزمەتگوزارییە دەخاتە كار، بەڵام ئەگەر بكەوێتە كار، ئەوا لەسەر تایمڵاینی هەژماری بەكارهێنەران دەردەكەوێت.

فەیسبووک، تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە، لەلایەن مارک زاکەربێرگ و هاوڕێکانییەوە دامەزرێنراوە و لە چواری فێبرایەر/ شوباتی 2004 بەکارکەوتووە، بارەگای سەرەکیی کۆمپانیاکە لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمەریکایە و لە ئێستەدا 12 هەزار و 6 سەد و 91 کارمەندی هەیە.

سەرچاوە: rt- ویکیپیدیا.






 بینین:   18822
 11/27/2016 1:10:45 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   4109
  کۆی سه‌ردان:   261115758
All Rights Reserved.