ئایا ئاوی سارد بخۆینه‌وه‌ یاخود گه‌رم؟
زۆرێكمان حه‌ز به‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ده‌كه‌ین ته‌نانه‌ت له‌ زستانانیشدا، به‌ڵام ئایا ئاساییه‌ كه‌ به‌رده‌وامی ئاوی سارد بخۆینه‌وه‌ یاخود نا پێویسته‌ ئاوی گه‌رم(كه‌مێك گه‌رم كه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ بشێت) بخۆینه‌وه‌؟

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی خواردنه‌وه‌ی 6 په‌رداخ ئاوی سارد ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ رۆژانه‌ 50 كالۆر له‌ جه‌سته‌ كه‌مببێته‌وه‌، به‌وه‌ش یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ده‌دات له‌ كاتێكدا ئه‌و كالۆرانه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رمدا به‌دی نایه‌ت.

به‌ڵام له‌ كۆمه‌لێك دۆخدا پێویسته‌ خۆمان به‌دور بگرین له‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد، ئه‌ویش له‌ كاتی نانخواردندا به‌و پێیه‌ی گه‌ده‌ به‌هۆی چالاكیه‌كه‌یه‌وه‌ گه‌رم دادێت و به‌خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد زیانی پێده‌گات، بۆیه‌ باشتره‌ له‌و كاته‌دا ئاوی گه‌رم بخۆیته‌وه‌.

هاوكات له‌ كاتى نه‌خۆشيشدا و به‌تایبه‌تی سه‌رما، باشتر وایه‌ كه‌ ئاوی گه‌رم بخۆیته‌وه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ هاوسه‌نگی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌.
 بینین:   8711
 11/22/2016 10:10:13 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   6796
  کۆی سه‌ردان:   248057593
All Rights Reserved.