بەم ڕێگایە لەماوەی 20 خولەکدا مووی دەموچاوت لابدە
مووی زیادەی سەر لەشی خانمان لە خەمە گەورەکانی خانمانە و هەمیشە هەوڵ دەدات بە چەندین ڕێگەی جۆراوجۆر خۆی لێ ڕزگار بکات .


لەبەر ئەوەی چەندین ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ لێکردەوەی موو بۆی هەیە نەزانیت کامیان بەکاربهێنیت،چونکە لێکردنەوەی موو بە شێوەیەکی هەڵە دەبیتە هۆی زۆر کێشەی جۆراوجۆری وەک گەشەی موو لەژێر پێست یان زبری یان تاریکبونەوەی ڕەنگی پێست ،ئەمەش زۆرجار ڕوودەدات کاتێک بەرهەمێک بەکاردەهێنیت مادەی کیمیایی تێدابێت.

ئایا دەزانیت لە کۆندا بۆ لابردنی موو پشتیان بە کەرەستەی سروشتی بەستووە ؟وەک پەتاتە کە سەرەڕای ئەوەی سودی هەیە بۆ چارەسەرکردنی پەلەی ڕەش و کاڵکردنەوەی پێست و پاکردنەوەی هەیە لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت بۆ لێکردەوەی مووی زیادەی دەموچاو بەکاری بهێنیت لە ماوەی 20 خولەکدا.

پێویستت بە یەک پەتاتە و کوپێک نیسکی زەرد و کەوچکێک هەنگوین و یەک لیمۆیە.
نیسکەکە بۆ ماوەی ڕۆژێک بکەرە ئاوەوە و دواتر پانی بکەرەوە و پەتاتەکە بشۆرەوە و قاشی بکە و بیدە لە خەڵات بۆ دروستکردنی شەربەتی پەتاتە و دواتر بۆدرەی نیسکە هاڕاوەکە و کەرەستەکانی تری تێبکە.

کەرەستەکان تێکەڵ بکە تاوەکو هەویرێکت دەست دەکەوێت ،پاشان بیدە لە ناوچەکانی مووی زیادە بۆ ماوەی 20 خولەک و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
 
وە:هێڤی فەرهاد

 بینین:   102366
 11/13/2016 1:02:25 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   2505
  کۆی سه‌ردان:   239072299
All Rights Reserved.