تەنیا یەک مۆز ئەم سودانە بە پێستت دەگەێنێت
مۆز چەندین سودی جۆراوجۆری بۆ پێست هەیە ،چونکە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و مادەیەکی ڕووەکی تێدایە پێستی وشک شێدار دەکاتەوە و نەرمی دەکات ،ئەگەر زیبکەت هەیە یان پێستت چەورە مۆز بەکاربهێنە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی زەیتەکانی پێست و دەرکەوتنی زیبکە.


-بۆ شێدارکردنی پێست:مۆز دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم ، هەربۆیە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ شێدارکردنەوەی پێستی وشک ، ئەگەر پێسست وشکە مۆزێکی پێگەیشتوو پان بکەرەوە و بیدە لە دەموچاوت بەڵام لە ناوچەی چواردەوری چاو و دەم دوور بکەوەرەوە ، پاش 10 خولەک بە ئاوی سارد دەموچاوت بشۆ.

-کۆنتڕۆڵکردنی زەیت:ئەگەر پێستت چەورە ، ماسکی مۆز و ئاوی لیمۆ و هەنگوین بەکاربهێنە ،چونکە مۆز یارمەتی سنوردارکردنی زەیتەکانی سەر پێست دەدات و دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ڤیتامی Eو C ، بە هۆیەوە پێست ڕەونەقدار دەکات.

بۆ دروستکردنی ئەم ماسکە یەک مۆزی پێگەیشتوو و کەوچکێکی گەورە هەنگوین و نیو کەوچکی بچوک ئاوی لیمۆی تێبکە و بیدە لە دەموچاوت دواتر بە قوماشێکی تەڕکراو یان بە ئاوی سارد بیشۆ .

-بەرەنگاربونەوەی نیشانەکانی پیری:مۆز پێی دەوترێت "بوتۆکسی سروشتی"،چونکە مادەیەکی تێدایە ناهێڵێت ئەو پەڵە و چرچولۆچیانە دروستبێت کەبەهۆی چونە تەمەنەوە پەیدا دەبێت ،یەک مۆز پان بکەرەوە  لەگەڵ کەوچکێکی بچوک شەربەتی پرتەقاڵ و کەوچکێک قاوەی چڕ تێکەڵی بکە و بیدە لە دەموچاوت.

-چارەسەرکردنی زیبکە:مۆز و توێکڵەکەی لە چارەسەرە خۆماڵیە کاریگەرەکانە بۆ زیبکە ، دەتوانیت ڕاستەوخۆ توێکڵی مۆز بدەیت لە شوێنی زیبکەکە بۆ کەمکردنەوەی ئیلتیهاب و کوشتنی بەکتریا ، هەروەها دەتوانیت تێکەڵەی مۆز و هەنگوین و زەردەچەوە بەکاربهێنیت بۆ کەمکردنەوەی زیبکە و شێدارکردنەوەی پێست ،بەجێی بهێڵە تاوەکو وشک دەبێتەوە و دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ .

-پەڵەی تۆخ کاڵ دەکاتەوە:ئەگەر جێی برینی بەرکەوتن بێت یان زیبکە یان خاڵی بچوک ،یان ئەو پەڵانەی بەپێی چونە تەمەن دەردەکەوێت، دەتوانیت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە هەفتەی دوو جار ماسکی مۆز بەکاربهێنیت.

وە:هێڤی فەرهاد

 بینین:   80425
 11/6/2016 8:00:25 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   8824
  کۆی سه‌ردان:   247663872
All Rights Reserved.