تایبەتمەندییەکی ڤایبەر ئاشکرا دەبێت
پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندی (ڤایبەر)، چەندین تایبەتمەندی تێدایە، ئێستاش تایبەتمەندییەکی دیکەی ئاشکرا بووە.

ئەو کەسانەی بەردەوام کار بە ڤایبەر دەکەن، ھەر کاتێک نامەیەکیان بۆ بێت، لایتی شاشەکەیان پێ دەبێت، ئەمەش چەندین کەسی بێزار کردووە، چونکە شەحنی مۆبایلەکەیان کەم دەکاتەوە، ھەروەھا مرۆڤیش بێزار دەکات.

ئەم تایبەتمەندییەش کە ئاشکرا بووە، دەتوانی چارەسەری ئەم کێشەیەی پێ بکەیت و کاتێک نامەت بۆ ھات، لایتی شاشەکەت پێ نەبێت، بۆ ئەوەی لە ڤێرژنە نوێیەکەی ڤایبەر، کاتێک نامەت بۆ ھات لایتی شاشەکەت پێ نەبێت، ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکە:

- سەرەتا پڕۆگرامی ڤایبەر بکەرەوە.

- پاشان (Setting)ی ڤایبەر بکەرەوە.

- ئینجا بەشی (Notifications) داگرە.

- لە کۆتاییشدا ھێمای ڕاست لە تەنیشت (Light screen for messages) دابگرە.

بە جێبەجێکردنی ئەم ھەنگاوانە، جارێکی دیکە ھەر نامەیەکت لە ڤایبەر بۆ بێت، لایتی شاشەکەت پێ نابێت.
 بینین:   30090
 11/5/2016 6:28:56 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   2331
  کۆی سه‌ردان:   239072838
All Rights Reserved.