سپێنەی هێلکەی لە ڕوخساریدا، ئەنجامەکەی باوەڕپێنەکراو بوو
هەموان دەزانین هێلکە سودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە کاتێک دەخورێت، بەڵام ئایا زانیوتە ئەگەر لە ڕوخسار بدرێت چ سودێکی هەیە؟


خانمێکی شارەزای بواری جوانکاری لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتوب، ڤیدیۆیەکی لەسەر بەکارهێنانی سپێنەی هێلکە لە بواری جوانکاریدا بڵاوکردووەتەوە. 
ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات ئەو کەسانەی کە پێستیان کونیلەی ڕەش و سپی زۆرە، دەتوانن سودێکی زۆر لەم ماسکە ببینن، هاوکات ئەم ماسکە چەندین سودی دیکەی بۆ پێستی ڕوخسار هەیە لەوانە باڵانسکردنی ئاستی چەوری پێست و توندکردنەوە و پێدانی خۆراک و ڤیتامینی پێویست بە پێست. 

بۆ ئەنجامدانی ئەم ماسکەش، تەنیا پێویستت بە دوو هێلکە و یەک کلێنس هەیە. 
سەرەتا هێلکەکان بشکێنە و سپێنەکەی لە زەردێنەکەی جیابکەرەوە. 
پاشان سپێنەکەی بە فڵچەیەک لە ڕوخسار بدە، دواتر پارچە کلێنسەکە بکە بە دوو چینی تەنک، چونکە زۆرکات کلێنس لە دوو چینی تەنک پێکدێتـ. دواتر کلێنسەکە بخەرە سەر ڕوخسارت بەو شێوەیەی لە ڤیدیۆکەدا دەبینرێت. بە فڵچەکە چینێکی دیکە سپێنەی هێلکەکە لە کلێنسەکە بدەرەوە. 
بۆ ماوەی 30 خولەک ماسکەکە بە ڕوخسارتەوە بهێڵەرەوە تاوەکو بە تەواوەتی وشک دەبێتەوە و ڕەق دەبێت. 
دواتر  کلێنسەکە لێبکەرەوە، دەبینیت چەندین خاڵی ڕەش و چەوری و پیسی ڕوخسارت بە کلێنسەکەوە نوساوە. 
بەو شێوە ئاسانە، هەفتەی جارێک ئەو ماسکە بکە بۆ ئەوەی هەم ڕوخسارت پاک ببێتەوە و هەم تەندروستی پێستەکە بپارێزیت 

و: محەمەد نەجمەدین 

 بینین:   170309
 10/27/2016 1:47:16 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   5368
  کۆی سه‌ردان:   262387205
All Rights Reserved.