گۆڕانکاری لە لاپەڕەی سەرەکیی فەیسبووکدا دەکرێت
کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، گۆڕانکارییەکی لە لاپەڕەی سەرەکی تایبەت بە پڕۆگرامەکەی کردووە.

دوێنێ شەممە 22/10/2016، کۆمپانیای فەیسبووک گۆڕانکارییەکی بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید بەردەست کرد، گۆڕانکارییەکەش لە لاپەڕەی سەرەکیی فەیسبووکدایە.

لەمەوپاش بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید، کاتێک لاپەڕەی سەرەکیی فەیسبووک دەکەنەوە و لاپەڕەکە دەھێننە خوارەوە، ھەر بڵاوکراوەیەکی نوێ ھەبێت، لە کاتی ھێنانە خوارەوەی لاپەڕەکە، فەیسبووک بڵاوکراوە نوێیەکەت پیشان دەدات.

پێشتر لاپەڕەی سەرەکیی فەیسبووک بەم شێوەیە نەبوو، چونکە کاتێک بڵاوکراوەیەکی نوێ ھەبوایە، لە بەشی سەرەوە ئاگادارکردنەوەیەکت بۆ دەھات و لەوە ئاگادار دەکرایتەوە، کە بڵاوکراوەیەکی نوێ ھەیە، بەڵام ئێستا ھەر بڵاوکراوەیەکی نوێ ھەبێت، کە لاپەڕەکە دەھێنیتە خوارەوە، فەیسبووک بە شێوەیەکی خۆکاری، بڵاوکراوەکەت پیشان دەدات.

ئێستا ئەم گۆڕانکارییە تەنیا بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، بۆ بەدەستھێنانیشی، پێویستە پڕۆگرامی فەیسبووک لەنێو مۆبایلەکانتان نوێ (Update) بکەنەوە.
 بینین:   25399
 10/23/2016 11:23:54 PM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   2366
  کۆی سه‌ردان:   239072825
All Rights Reserved.