ره‌شكردنه‌وه‌ی‌ قژ له‌ ڕووی‌ شه‌ریعه‌ته‌وه‌ دروسته‌؟
 هه‌ندێ‌ له‌ زانایان به‌ دروستی‌ ئه‌زانن سه‌رو ڕیش ڕه‌ش بكرێت له‌به‌ر ئه‌و فه‌رموودانه‌ی‌ كه‌ به‌ڕه‌هایی‌ فه‌رمان ئه‌دات به‌ بۆیه‌ كردن، وه‌ دیاری‌ نه‌كراوه‌ بۆیه‌ كه‌ ڕه‌ش بێت یان نا.

به‌لام له‌ صحیحی‌ مسلم دا هاتوه‌ جابری‌ كوڕی‌ عبدالله‌ ده‌ڵێت" ڕۆژی‌ فه‌تحی‌‌ مه‌ككه‌ ئه‌بو قوحافه‌ی‌ باوكی‌ ئه‌بوبكری‌ صدیقیان هێنا سه‌رو ڕیشی‌ وه‌ك  گوڵێكی‌ سپی‌( یان وه‌ك قارچك) پاك سپی‌ بوو، پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله‌ علیه‌وسلم فه‌رمووی‌( غیروا هژا واجتنبوا السواد) ئه‌م سپێتێ‌ به‌شتێ‌ ڕه‌نگ بكه‌ن، به‌ڵام به‌ ڕه‌نگی‌ ڕه‌ش ره‌شی‌ مه‌كه‌ن.

هه‌ندێك له‌ جیهاددا ڕێگه‌یان پێدراوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌به‌رانبه‌ر دوژمن به‌ گه‌نجی‌ به  هێزوتواناوه‌ ده‌ركه‌ون، دیاره‌ ئه‌مه‌ زیاتر له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوه‌ كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ دوژمنان وه‌ستاون له‌ جیهاددا وه‌ یه‌كتریان دیوه‌، بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ له‌گه‌ڵ موشه‌ك وفڕۆكه‌دا ڕه‌نگی‌ قژ ده‌ورنابینێت.

وه‌ هه‌ندێ‌ له‌ زانایان پێیان وایه‌ به‌ ڕه‌های‌ (مگلق ) دروسته‌ له‌ هه‌موو كاتێكدا، به‌ڵام كه‌راهه‌تی‌ هه‌یه‌، واته‌ ڕه‌ش نه‌كردنی‌ باشتره‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكرێت گوناه نیه‌، وه‌ به‌ بۆچوونی‌ ئیمامی‌ نه‌وه‌وی‌ كه‌راهه‌تی‌ ته‌حریمه‌ یان گوناهه‌، كۆمه‌ڵێك له‌سه‌له‌ف ڕێگه‌یانداوه‌ به‌ڕه‌شكردن و له‌وانه‌( سعدبن ابی‌ وقاص، عقبه‌ بن عامر) كه‌ له‌ هاولانی‌ پێغه‌مبه‌ربوون، وه‌ حه‌سه‌ن و حسین كوڕی‌ ئیمامی‌ عه‌لی‌ كه‌ كچه‌زای‌ پێغه‌مبه‌ربوون رێگه‌یان پێداوه‌.

وه‌ زانای‌ فه‌رمووده‌ناس(ابن ابی‌ عاصم)له‌ 206تا287 ژیاوه‌ له‌ كتێبه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ به‌راست دائه‌نێت كه‌ دروسته‌وه‌ وڕیوایه‌ت ئه‌كات له‌ ابن(شهاب زهری‌) كه‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ زانایانی‌ تابعین كه‌وتویه‌تی‌(كنا نخچب بالسواد اژاكان الوجه‌ جدیدا،فلمانغص الوجه‌ والاسنان تركناه‌) واته‌ سه‌رو ڕیشمان به‌ ڕه‌نگی‌ ڕه‌ش بۆیه‌ ئه‌كرد كاتێك ڕوخسارمان جوان و ناسك بوو، به‌ڵام كه‌ ڕوخسارمان شێوا وازمان لێ‌ هێنا.

وه‌ ئیمام ئه‌حمه‌د وزانایانی‌ مه‌زهه‌بی‌ شافعی‌ دوو بۆ چوون ڕیوایه‌ت ده‌كه‌ن، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌راهه‌تی‌ هه‌یه‌، دووه‌میان ئه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ حه‌رامه‌.
وه‌ كه‌سێك به‌هۆی‌ ئه‌وه‌و فێڵ بكات وخۆی‌ به‌گه‌نج ده‌رخات له‌كاتی‌  ژن خواستن و شووكردن ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ حه‌رامه‌.


 وه‌لاَمی‌ ئه‌م پرسیاره‌ له‌لایه‌ن مامۆستا عارف غفور دراوه‌ته‌وه‌ - هه‌ینی-05-ئازار(مانگی 3)-2010 - خود
 بینین:   14147
 10/7/2016 1:18:56 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   1895
  کۆی سه‌ردان:   238374884
All Rights Reserved.