پڕۆگرامێک شوێنی ڤایبەر و واتس ئاپ دەگرێتەوە

پڕۆگرامێکی تۆڕی پەیوەندی، بەھۆی زۆری تایبەتمەندییەکانی، لەوانەیە شوێنی پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندیی ڤایبەر و واتس ئاپ بگرێتەوە.

پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی واتس کۆڵ (WhatsCall)، کە ماوەیەکە بۆ ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەستە و تایبەتمەندییەکی تێدایە، ئێستا لە نێو پڕۆگرامەکانی دیکەدا نییە.

پڕۆگرامی واتس کۆڵ بە ئینتەرنێت کار دەکات و ھاوشێوەی پڕۆگرامەکانی ڤایبەر و واتس ئاپە، بەڵام تایبەتمەندییە گرنگەکەی ئەوەیە، گە ئەگەر بێت و چەند ڕێکلامێکی واتس کۆڵ لەنێو پڕۆگرامەکەدا بکەیتەوە، ئەو ڕۆژە دەتوانی بۆ ماوەی 30 خولەک بەخۆڕایی پەیوەندیی بەو کەسانەوە بکەیت، کە ئەو پڕۆگرامە و ئینتەرنێتیشیان نییە، واتە دەتوانی پەیوەندیی بەو کەسانە بکەیت، کە تەنیا سیمکارت و مۆبایلێکیان پێیە.

واتس کۆڵ وەک ڤایبەر و واتس ئاپ، بە ژمارەکانی نێو مۆبایل و بە ئینتەرنێت کار دەکات، بەڵام گرنگییەکەی لەوەیە، ڕۆژانە بە تەنیا کلیکێک و کردنەوەی ڕێکلامەکانی، 30 خولەکی خۆڕایی بەدەست دێنێت، بەڵام دەبێت بەو پڕۆگرامە پەیوەندی بە ھاوڕێکانتەوە بکەیت، بەمەش باڵانسی سیمکارتەکەت ناڕوات.

لێرەدا پڕۆگرامی (واتس کۆڵ) بۆ مۆبایلەکەت دابەزێنە:

بۆ سیستەمی ئەندرۆید، کلیک لێرە بکە.


بۆ سیستەمی IOS، کلیک لێرە بکە.


 بینین:   39670
 9/20/2016 4:09:25 AM

په‌ڕه‌یله‌ 9
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   3682
  کۆی سه‌ردان:   261115186
All Rights Reserved.